به‌ڤیدیۆ: چی ڕوده‌دات له‌ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری سه‌رمایه‌دارانی عه‌ره‌بدا؟

به‌ڤیدیۆ: چی ڕوده‌دات له‌ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری سه‌رمایه‌دارانی عه‌ره‌بدا؟

خێزان

یه‌كێك له‌و بوارانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌رمایه‌داره‌كانی عه‌ره‌ب پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی تێدا خه‌رج ده‌كه‌ن، ئاهه‌نگی هاوسه‌گرییه‌كانه‌، كه‌ به‌شێك له‌و ئاهه‌نگانه‌ هه‌رچه‌نده‌ به‌ نهێنیش ئه‌نجام ده‌درێن، به‌ڵام مه‌راسیمی هێنده‌ گه‌وره‌یان بۆ ساز ده‌كرێت كه‌ ناتوانرێت بشاردرێنه‌وه‌، ئه‌مه‌ی خواریشه‌وه‌ به‌شێكه‌ له‌ به‌ناوباگترین ئه‌و ئاهه‌نگانه‌:


1- هاوسه‌رگیری هه‌زار و یه‌ك شه‌وه‌: ئه‌و هاوسه‌رگیرییه‌ی كه‌ سه‌رمایه‌داری لوبنانی و كوڕی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی لوبنان نه‌جیب میقاتی ئه‌نجامیدا یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین ئاهه‌نگه‌كان، ئه‌م هاوسه‌رگیرییه‌ له‌ كۆشكی شاهانه‌ی به‌دیع له‌ مه‌غریب ئه‌نجامدراو 3 رۆژی خایه‌ند و تێچووه‌كه‌ی زیاتر له‌ 25 ملیۆن دۆلار بوو، میونه‌ تایبه‌ته‌كانی ئاهه‌نگه‌كه‌ زیاتر له‌ 1000 كه‌س ده‌بون كه‌ له‌ لایه‌ن كۆمپانیایه‌كه‌وه‌ پارێزگاریان لێده‌كرا فرۆكه‌ی تایبه‌تیان بۆ هاتوچۆ بۆ دابین كرابوو.




2- ئاوی ئاڵتون: هاوسه‌رگیری كوڕی گه‌وره‌ سه‌رمایه‌داری سعودی وه‌لید بن ته‌ڵاڵ یه‌كێكی دیكه‌یه‌ له‌و هاوسه‌رگیریه‌ پڕ تێچوانه‌ كه‌ زۆر گرنگی به‌وه‌ ده‌درا هیچ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی ئاهه‌نگه‌كه‌ بڵاو نه‌بێته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ دواتر گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی كه‌ زۆر ڕوون نیه‌ بڵاو كرایه‌وه‌، به‌ڵام ئاهه‌نگه‌كه‌ چه‌ندین ملیۆن دۆلاری تێچوو كه‌ رۆژانه‌ له‌ هۆتێل جۆرجی پێنجه‌مه‌وه‌ له‌ پاریس به‌تایبه‌ت خواردن ده‌هات بۆ میوانه‌كان و ماوه‌ی 5 رۆژی خایاند، كارتی بانگێشتی ئاهه‌نگه‌كه‌ش به‌ ئاوی ئاڵتون نوسرابویه‌وه‌.




3- مستیله‌ی ئه‌ڵماس وه‌ك دیاری: ئاهه‌نگی كوڕی ئه‌میری كوه‌یت،  شێخ فه‌هدی كوڕی ناسر به‌ یه‌كێك له‌ گرانبه‌هاترین ئاهه‌نگه‌كان داده‌نرێت كه‌ هیچ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی نییه‌، به‌ڵام له‌و ئاهه‌نگه‌دا مستیله‌ی ئه‌ڵماس به‌سه‌ر میوانه‌كاندا به‌خشرایه‌وه‌.

4- له‌ فینیسیا: ئاهه‌نگی سه‌رمایه‌داری سعودی وه‌لید جفالی و نمایشكاری لوبنانی لجین عزازه‌ یه‌كێكی دیكه‌یه‌ له‌ ئاهه‌نگه‌كان، ئه‌م ئاهه‌نگه‌ به‌ 2 به‌ش له‌ شاری فینیسیا به‌رێوه‌ چوو، به‌شێكی ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌ شێوازی (Costume - تنكري) بوو كه‌ تێچووی هه‌ر جلوبه‌رگێك نزیكه‌ی 1000 یۆرۆ بوو، ته‌نها ئه‌و تاج و ملوانكه‌و مستیله‌یه‌ی به‌ جلوبه‌رگی بوكه‌وه‌ بوو نرخه‌كه‌ی بایی 5 ملیۆن دۆلارا بوو، ئاهه‌نگه‌كه‌ش ده‌یان ملیۆن دۆلاری تێچوو.



5- ئاهه‌نگه‌كه‌ی هه‌یفا: هه‌رچه‌نده‌ هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان زۆری نه‌خایان، به‌ڵام ئاهه‌نگی هه‌یفا وه‌هبی و سه‌رمایه‌دار ئه‌حمه‌د ئه‌بو هه‌شیمه‌ شاهانه‌ بوو، ئه‌و ئاهه‌نگه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆر به‌ نهێنی ئه‌نجام درا زانیاریه‌كی ئه‌وتۆ له‌ باره‌یه‌وه‌ نیه‌، به‌ڵام تێچوه‌كه‌ی زیاتر له‌ 10 ملیۆن دۆلار بووه‌.




ئه‌م بابه‌ته 1457 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:05:10:04/10/2015