كۆمار و ئارینا جیابوونەوە؟ دڵ پیسی لە هاوسەرەكەی كردوە؟

كۆمار و ئارینا جیابوونەوە؟ دڵ پیسی لە هاوسەرەكەی كردوە؟


خێزان - زێدان سوبحی

دوو ناوی ناسراو لە نێو میدیای كوردی- دا، كۆمار نادر و ئارینا حەمید وەك دووهاوسەر و هاوكار ماوەی چەندین ساڵە بەیەكەوە لە كەنالە جیاجیا‌كانی كوردستان كاردەكەن، لە (گەلی كوردستان)ەوە بۆ (ڕووداو) و لەوێشەوە بۆ (كوردستان 24).

له ‌ماوەی ڕابردوودا زۆرترین قسەو باس لەسەر ئەم دوو بێژەرە كراوە و بۆ یەكەمجار كۆمار نادر ؛ڕاگەیاندكار؛ لەچاوپێكەوتنێكی تایبەتدا لەگەڵ (خەڵك) وەڵامی ئەو قسە و باسانە دەداتەوە و هۆكاری وازهێنانی خۆی لە (ڕووداو) ئاشكرا دەكات.

خێزان: بۆچی وازتان لە ڕووداو هێنا؟
كۆمار نادر: وازهێنانم لە ڕووداو هیچ هۆكارێكی تایبەتی نەبوو، ڕووداو بۆ من قوتابخایەیەكی مەزن بوو، لەوێ زۆر شت فێربووم و زیاتر بەرەو پێشچوونم بەخۆمەوە بینی و سوپاسیان ئەكەم.



خێزان: بەوە تۆمەتبار دەكرێن، كە بازرگانی بە پیشەكەتانەوە دەكەن؟

كۆمار نادر: خەڵك ئازادە چی دەڵێت، ئێمەی ڕاگەیاندنكار موڵكی خەڵكین، بەڵام ئەوە پێی ناوترێ بازرگانی، چونكە مووچەی ئێستام لە هی ڕووداو كەمترە، بەڵام هاتووم و كاریش ئەكەم و مورتاحیشم، دواجار مرۆڤ ئازادە لەكوێ كار بكات، پارە هەموو شتێك نییە، بەڵام ژیانیش بێ پارە بەڕێوەناچێت و كەسیش نییە حەزنەكات مووچەكەیەكی باشی هەبێت.

خێزان: تا چەند ئینتیمای حزبی ڕێگربووە لە كاركردن لەو كەناڵانەی كارت تیایدا كردووە؟
كۆمار نادر: لە هیچ یەكێك لەو كەناڵەكاندا، كە كارم كردووە ئینتیمای حزبی بەلایانەوە گرنگ نەبووە، كێ خزمەتی كوردستان بكات من بەدڵ و گیان ئامادەم خزمەتی بكەم لێرەش دیسان ئازادم لەوەی گەر پارتێكی سیاسیم خۆشبوێت و ئینتیمام بۆی هەبێت.

خێزان: دەوترێت لەگەڵ ئارینا حەمیدی هاوسەرت كێشەت هەیە و دەوترێت جیابوونەوە؟
كۆمار نادر: هیچ شتێكی وا بوونی نییە و زۆر پێكەوە گونجاوین، گەر بڵێیت هیچ كێشە نییە ڕاست نییە، بەڵام ژیانی هاوسەرەكان هەروایە كێشە دەبێت و خۆشیش دەبێت، پێماوایە هەندێكجار نەبوونی كێشە شتێكی نائاساییە.

خێزان: كەوتە جیانەبوونەتەوە؟
كۆمار نادر: لەبارەی جیابوونەوەوە، نەخێر تائێستا بە خەیاڵیشماندا نەهاتووە و نایەت، بەڵام ئەم دەنگۆیان بونیان هەیە و ساڵی ڕابردووش پێكەوە گەشتێكمان كرد بۆ توركیا، كە گەڕامەوە هەندێك پرسیاریان كرد، كە ئەو ماوەیە دیار نەبووم سەرقاڵی جیابوونەوە بووین؟ منیش وتم، كەستان بینیوە جیاببێتەوە و پێكەوە گەشت بۆ وڵاتێكی تر بكەن؟



خێزان: بۆچی بەردەوام لەگەڵ ئارینای هاوسەرت لە یەك شوێن كاردەكەن؟

كۆمار نادر: من و ئارینا، ڕووداو یەكەم شوێنمان نەبوو، كە پێكەوە كاربكەین، پێشتریش لە دەزگای خەندان و سەتەلایتی گەلی كوردستان پێكەوە كارمان كردووە و كاركردنی من و ئارینا پێكەوە بووە بە بەشێك لە ژیانمان، كە لەسەری ڕاهاتووین و هەرواش دەبین.

خێزان: دەوترێت بەهۆی ئەوەی ئارینا بێژەرێكی جوانە و هەواداری زۆرە، دڵت لێی پیسە، تا چەند ئەوە ڕاستە؟
كۆمار نادر: نەخێر هیچ كاتێك، بەردەوام خۆشحاڵم بەوەی، كە هەواداری هەیە و بەتوانایە و جوانیشە، خۆم هاوكاری بووم بۆ ئەوەی لە ڕاگەیاندن كار بكات و بەردەوامیش هاوكاری دەبم و پشتگیری دەكەم.

خێزان: كارە نوێیەكەی لە كەناڵی (كوردستان 24) چیە؟
كۆمار نادر: لە ئێستادا پێگەكەم لەوێ زۆر بەدڵە و زیاتر دەبێت و بەهیوام بتوانم خزمەتی زیاتری بینەرەكانی كوردستان ۲٤ بكەم تا زۆرترین و ڕاستترین زانیاریان پێ بگات.





ئه‌م بابه‌ته 18694 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:04:08:02/10/2015