شازاده‌كانی كه‌نداو له‌ نێو ئابڕوچونه‌ سێكسیه‌كاندا گلاون

شازاده‌كانی كه‌نداو له‌ نێو ئابڕوچونه‌ سێكسیه‌كاندا گلاون

خێزان، ڕاپۆرتی ڕاوێژ كامه‌ران


كوڕی پاشاكانی كه‌نداو كه‌ سه‌رجه‌میان له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن و پاره‌یه‌كی خه‌یاڵیش خه‌رج ده‌كه‌ن، بونه‌ته‌ جێگای سه‌رنجی میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌ و له‌ ئابڕوچونه‌ كانی په‌یوه‌ستدار به‌ (سێكس، مه‌شروب، تلیاك)ه‌وه‌ تێوه‌گلاون، مردنی شێخ ره‌شیدی كوڕی محمد ئال مه‌كتوم خانه‌واده‌ی فه‌رمانڕه‌وای ئیماراتیش هێنده‌ی دیكه‌ ئه‌و پرسه‌ی هێناوه‌ته‌وه‌ به‌ر باس.

به‌ پێی زانیاری میدیا ئه‌وروپیه‌كان شێخ ڕه‌شیدی ته‌مه‌ن 33 ساڵ به‌هۆی سه‌كته‌ی دڵه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا، ئه‌و ژیانی له‌ نێو ڤێلا و هۆتێله‌ به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌وروپادا به‌سه‌رده‌برد و به‌ رۆژ سه‌رقاڵی یاری ئه‌سپسواری و ئۆتۆمبێله‌ ده‌گمه‌ن و گرانبه‌هاكانی بوو، به‌ شه‌وانیش له‌ یانه‌ شه‌وانه‌كانداو له‌گه‌ڵ كچان و خواردنه‌وه‌ی مه‌شروب و تلیاكدا رۆژی ده‌كرده‌وه‌.


ره‌شیدی محمد ئال مه‌كتوم


شازاده‌كه‌ی ئیمارات ته‌نها نیه‌ له‌ تێوه‌گلانی له‌ ئابڕوچونه‌ سێكسیه‌كاندا، ئه‌وه‌تا له‌ ئێستادا پۆلیسی لۆس ئه‌نجلوس له‌ ئه‌مریكا لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كات له‌ ماجد عه‌بدولعه‌زیز بن سعودی شازاده‌ی شانشینی سعودیه‌ به‌ تۆمه‌تی تێوه‌گلانی له‌ چه‌ندین لادانی سێكسیدا، یه‌كێك له‌ دۆسیه‌كانی زۆرلێكردنی كچه‌ كارمه‌ندێكی خۆی بو بۆ ئه‌وه‌ی سێكسی ده‌می له‌گه‌ڵدا بكات، هاوكات له‌ دۆسیه‌یه‌كی دیكه‌شدا شازاده‌كه‌ ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته‌ سه‌ر 4 كچه‌ هاوڕێی دیكه‌ی خۆی له‌ نێو كۆشكه‌ شاهانه‌كه‌یدا له‌ لۆس ئه‌نجلوس.

هاوكات گرته‌ی ڤیدیۆی شازاده‌ خالید له‌ خانه‌واده‌ی پاشایه‌تی سعودیه‌ له‌و كاته‌ی له‌ گه‌ڵ كچه‌ هاورێكه‌یدایه‌و له‌ لایه‌ن پۆلیسی نیۆركه‌وه‌ ده‌ستگیر ده‌كرێت، له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری هه‌بوو.



جگه‌ له‌ شازاده‌كه‌ی ئیمارات و سعودیه‌، شازاده‌ی قه‌ته‌ر (شێخ خالید بن حه‌مه‌دی دووه‌م) به‌ لێخورینی ئۆتۆمبێلی فیراری  پاش به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ لایه‌ن دادگاوه‌ له‌ ئه‌مریكا تۆمه‌تبار كرابوو، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی دادگای بكرێت له‌ ئه‌مریكا هه‌ڵهات.

به‌پێی ڕاپۆرته‌ ئابوریه‌كانیش شازاده‌ و سه‌رمایه‌داره‌كانی ئیمارات و سعودیه‌و قه‌ته‌ر و كوه‌یت هۆتێل و شوێنه‌ گرانبه‌هاكانی له‌نده‌نیان داگیر كردووه‌، هه‌ر بۆنمونه‌ به‌وته‌ی یه‌كێك له‌ سه‌رمایه‌داره‌كانی به‌ڕیتانیا كاتێك چۆته‌ هۆتێلی  Claridge's كه‌ گرانبه‌هاترین و به‌ناوبانگترین هۆتێلی له‌نده‌نه‌، هه‌ستی به‌ نامۆی كردووه‌، به‌و پێیه‌ی تاكه‌ ئنگلیز بووه‌ له‌ نێو سه‌رجه‌م میوانه‌ عه‌ره‌به‌كانی ئه‌و هۆتێله‌دا.


خالید بن حه‌مه‌دی دووه‌م


ئه‌و شازادانه‌ش له‌ كاتی چونیان بۆ ئه‌وروپا بۆ كڕینی جلوبه‌رگیش له‌ له‌نده‌نه‌وه‌ ده‌چنه‌ پاریس و له‌وێش له‌ هۆتێلی گرانبه‌های وه‌ك George V یاخود Plaza Athénée ده‌مێننه‌وه‌ كه‌ خاوه‌نداریه‌تیه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سوڵتانه‌ موسوڵمانه‌كه‌ی بۆرنا.

خانه‌واده‌ی پاشاكانی كه‌نداو له‌ كاتی چونیان  و مانه‌وه‌شیان له‌ هۆتێله‌كانی ئه‌وروپا، پاره‌ی خه‌یاڵی له‌ شتی نا پێویستدا به‌هه‌ده‌ر ده‌ده‌ن، بۆنمونه‌ شازاده‌ مه‌ها ئه‌لسیده‌یری هاوسه‌ری شازاده‌ نایف 41 ژوریان بۆ 2 كه‌س له‌ هۆتێلی Shangri-La Hotel گرتبوو بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌ به‌های 7 ملیۆن دۆلار و دواتریش هه‌وڵیاندا به‌ر له‌وه‌ی پاره‌كه‌ بده‌ن له‌ فه‌ڕه‌نسا هه‌ڵبێن، به‌ڵام دواتر خانه‌واده‌ی پاشا له‌ سعودیه‌ پاره‌كه‌یان دا و گه‌شتكردنیان له‌ مه‌ها بۆ ده‌ره‌وه‌ی سعودیه‌ قه‌ده‌غه‌كرد.


شازاده‌ مه‌ها و هۆتێله‌ گرانبه‌هاكه‌ی پاریس 



Saudi Prince Arrested In Beverly Hills Sex Attack
ماڵی ماجد عه‌بدولعه‌زیز بن سعود له‌ لۆس ئه‌نجلوس


ماجد عه‌بدولعه‌زیز بن سعود





ئه‌م بابه‌ته 10433 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:05:43:28/09/2015