وه‌حید: هه‌ركه‌سێك له‌م وڵاته‌ جوان بێت پێیده‌ڵێن ژنانیه‌

وه‌حید: هه‌ركه‌سێك له‌م وڵاته‌ جوان بێت پێیده‌ڵێن ژنانیه‌

خێزان – زێدان سوبحی 

هونه‌رمه‌ندی لاو وه‌حید عه‌لی له‌ دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ به‌شی خێزانی ماڵپه‌ری خه‌ڵك، باس له‌ كاره‌ هونه‌ریه‌كانی و ئه‌و سوكایه‌تیانه‌ش ده‌كات كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردودا له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌ به‌رامبه‌ری كراوه‌.


خێزان: وەحید عەلی نەژاد كێ یە و دەركەوتنی لە كاری دا چون و بە چ شێوەیك بوو .؟
وەحید: له دایك بوی شاری شنو له روژهه لاتی كوردستانم، سه رە تا وەكو گورانیبێژ روم له كاری هونەری كرد و دواتر چه ند ئیشێكم له بواری مۆدیل كرد .


خێزان: وەحید لە ماوەیەكی كەم دا ناسراو بوو بەلام نەك بەهوی كارە هونەریەكانی بەلام بەهوی بلاوكردنەوەی وێنەكانی لە تورە كومەلەتیەكان ئایا ئەم شێوە ناوداریەت بەدل بوو .؟ 
وەحید : به دلنیاییه وه نه خیر هیچ كه سێك حه ز ناكات پوختانی پێ بكرێت و  وێنەكانی ده‌ستكاری بكرێن بەلام ئیشه هونه‌ریەكانیشم هەرده‌م خه ڵك ده ستخۆشی لێ كردووم،  له ولاتی ئێران باشترین كونسێرتی زۆر سه ركه وتوم هەبوه‌ و به پێشوازیەكی زۆر گه‌رمی لێكراوه‌، له‌ باشوری كوردستانیش به‌هه‌مان شێوه‌.

خێزان: له‌ ماوه‌لا ڕابردودا له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌ته‌كان زۆرترین سوكایەتیت پێكرا! كێ یەكەم جار لە پشت ئەم هەرەشە و سوكایەتیانەبوو و هوكاری ئەم سوكایەتیانە چی بوو؟
وەحید: به داخه وه كەسانێك دوای دەركەوتنم و بڵاوبونەوە ی بەرهه‌مه‌كانم، هیچ قسەیەكی ناشیرین یا خراپه‌یەكیان له من نه بینی بو كه بەرامبەر ئەوان هەمبێ و بەزمانی من چه ند قسەی بوختانیان بڵاو كردبوه كه دەیانگوت سوكایەتیم به كچانی نیشتیمانەكه‌م كردبێ و دیسان دەیانگوت كە گوتومە له حه زرەتی یوسف جوانترم . هیچ كه سێك نایەوێت سوكایەتی بەكچانی نیشتیمانی خۆی بكات و هەموی دووربوون له راستی و من كچانی نیشتمانی خوم زور شانازیان پیوه دەكەم و هەر دەمیش پاڵپشتیان كردووم به تایبەت لەو كیشەیه و بوختانانەی كه پێم كرا بەردەوام پاڵپشتم بوون و من زور دەست خوشیان لێ ده‌كه م و هه‌روەها  برا ئازیزەكانم زور بەپەروش بوون بۆم و هه‌ردەم پاڵپشتم بوون من زور خوشحالم به هەبونی ئەوان و زور خوشحالم كه گه نجێكی كوردم و شانازی به كورد بوونی خوم دەكەم و دەربارەی حەزرەتی یوسف من هیچ كات ئەو قسەیەم نەكردبو كەسانێك له خویانەوه دروستیان كردبو و بڵاویان كردبوه تا من ناشرین بكەن بەلام من چونكه هیچ تاوانێكم نەبو هەردەم خوا له پشتم بوو.


 خێزان : بەپێی قسەی هەندێك كەس دەلێن وەحید بە ئەنقەست وێنەكانی بەو شێوەیە بلاودەكرده‌وه‌ تا ببێتە هوكارێك ناسراو بێت؟
وەحید : نەخیر هیچ كەسێك نایەوێت و حەز ناكات به م شێوەیه خوی ده‌ربخات و دەركه‌وێ و هەمو كەس دەیزانێ  كه وێنەراسته قینەكان چۆن بوون وێنە دە ستكاری كراوە كان چۆنن كه هەموی به فۆتۆشۆپ ده‌ستكاری كرا بون 
 
خێزان :. ئایا هەست و كاردانەوەت چی بوو لە بەرامبەر هەموو ئەو سوكایەتیانەی كە پێت كرا لە تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان؟ كاردناوەی خانەوادەكەت چی بوو .؟
وه‌حید : هەر كەسێك له جێگای من بوایه زور دڵتەنگ و نارحەت دەبو و منیش به‌ڵێ چه ند روژی سەرەتا زور نارحەت بووم چونكه هیچ تاوانێكم نه‌بو و هەزار بوختانیان بۆ كردم، بەلام هەر دەم خۆراگر بووم چونكه خوا له پشتم بوو ئه و كه سانەش كەبێ رێزیان پێ كردم من هەردەم ریزم لێیان گرت و سوپاسیانم كرد و گوڵم پیشكه‌ش كردن ...به داخه وه خانەوادەشم زور نارحەت بوون بەهۆی ئەو بوختانانه بەڵام هەردەم به منیان دەگوت خۆڕاگر به‌و پشتی خۆت به خوا ببەستە.
 
 خێزان: دوای ئەم سوكایەتیانە  هەر بەردەوام دەبی لەسەر كارە هونەریەكانت؟
وه‌حید: به دڵنیاییەوه هەمیشه هەر بەرده‌وام دەبم و هەوڵی ئیشی جوان ده‌ده‌م و منیش وەكو هەمو گەنجێكی دیكه‌ و خەونم هەیه و هەوڵ دەدەم بەخەونه كانم بگەم  و خزمەتێك بكەم بەوڵاته‌كه‌م.
 
خێزان: ده‌وترێت كه‌ بەرێزتان زۆر هەوڵ دەیەن بە شێوەی كچانە خۆت دەربخەی؟
وەحید : من هیچ وا هەست ناكەم كه وینه‌كانم بەو جوره‌بێ كە باسی ده‌كەن ژنانەبیت  هیچ كەسێك نیگاركیشی خوی نیه و خوای  گەوره هەر كەسه و به جورێك دروست دەكات كەسێك ناشیرین دەبیت كەسێك جوان دەبێت و زور سەیره لەولاتی ئێمه كەسێك ناشیرین بیت گەمه و گالتەی پێ ده كرێت كەسیكیش كه جوان بیت پی ده‌ڵێن ژنانیه‌و و سوكایەتی پێ دەكه‌ن، من سهرم لەوه  دەرناچێت گرنگ ئەوەیه هه‌موو كەس ده‌بێت متمانەی به خۆی هه‌بێت و هەردەم بەرەو و پێشه‌وە بڕوات.


ئه‌م بابه‌ته 5313 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:01:29:21/09/2015