له‌سه‌ر "خواردنه‌وه‌ كحولیه‌كان" ده‌ریانكرد

له‌سه‌ر "خواردنه‌وه‌ كحولیه‌كان" ده‌ریانكرد

خێزان

كچێكی ئه‌مریكی پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 3 ساڵ وه‌ك كارمه‌ندی فرۆكه‌وانی له‌هێڵی ExpressJet كاری كردووه‌، به‌ڵام له‌ مانگی ڕابردوو به‌هۆكاری ئاینی له‌ كاره‌كه‌ی ده‌ركراوه‌.

ئه‌و كچه‌ ناوی چیرا ستانلیه‌و ماوه‌ی  ساڵێكه‌ بۆته‌ موسوڵمان و پاش موسوڵمانبونیشی داوای له‌ به‌رپرسه‌كه‌ی كردووه‌ كه‌  رێگه‌یبدات  خواردنه‌وه‌ كحولیه‌كان پێشكه‌شی گه‌شتیاران نه‌كات و هاورێكانی دیكه‌ی ئه‌و كاره‌ بكه‌ن، هه‌رچه‌نده‌ له‌سه‌ره‌تادا به‌رپرسه‌كه‌ی ڕازی بووه‌، به‌ڵام دواتر به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند گه‌شتیارێك سكاڵایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ تۆماركردووه‌ دواتر بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و كچه‌ له‌ كۆمپانیاكه‌ دراوه‌.

له‌ ئێستاشدا ئه‌م ڕوداوه‌ له‌ میدیای ئه‌مریكادا ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری هه‌بووه‌، به‌و پێیه‌ی وه‌ك رێگری له‌ ئازادی تاكه‌كه‌سی له‌ وڵاته‌كه‌دا ناوده‌برێت.





ئه‌م بابه‌ته 1759 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:01:40:07/09/2015