ئایا پاشه‌ڕۆی ناو فرۆكه‌ بۆكوێ ده‌چێت؟

ئایا پاشه‌ڕۆی ناو فرۆكه‌ بۆكوێ ده‌چێت؟

خێزان

ڕه‌نگه‌ زۆرێكمان له‌ كاتی چونه‌ نێو فرۆكه‌و به‌كارهێنانی ته‌والێتی فرۆكه‌دا ئه‌و پرسیاره‌مان به‌ مێشكدا هاتبێت كه‌ ئه‌و پیساییه‌ی له‌ ته‌والێتی فرۆكه‌كه‌دا ده‌كرێت بۆ كوێ ده‌چێت؟ به‌ڵام كاپتنێكی فرۆكه‌وانی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌:

به‌وته‌ی تیم ئۆسی كاپتنی فرۆكه‌وان له‌ هه‌موو فرۆكه‌یه‌كدا تانكیه‌ك هه‌یه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی پاشه‌ڕۆی ته‌والێت، ئه‌و تانكیه‌ش پێوه‌رێكی له‌سه‌ر داندراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كاتی پڕبونیدا كارمه‌ندانی فرۆكه‌كه‌ ئاگاداربن.

ئه‌و فرۆكه‌وانه‌ ده‌شڵێت: تانكیه‌كه‌ بواری كردنه‌وه‌ی نیه‌ له‌ سه‌ر زه‌ویدا نه‌بێت، كه‌ له‌ پاش نیشتنه‌وه‌ی فرۆكه‌كه‌ گه‌ر پێویستبكات ده‌رده‌هێندرێت و له‌ رێگه‌ی بۆریه‌وه‌ و له‌ شوێنی تایبه‌تدا ده‌به‌سترێت له‌ سیستمی ئاوه‌ڕۆی ئه‌و شاره‌و به‌تاڵده‌كرێته‌وه‌.


ئه‌م بابه‌ته 2597 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:12:37:25/08/2015