خەڵک – کەناڵی مانچستەر
یونایتد
واین ڕۆنی،
ئەستێرەی ئەستێرەکانی یانەی مانجستەر یونایتد چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی یانەکەی
ئەنجام دەدات و تیایدا باسی تەواو لەو یەکسانبونە دەکات کە بەرامبەر نیوکاسڵ
تۆماریان کردووە، سەرەتا ناوبراو لەپاش یارییەکە بێزاری خۆی لە ئەنجامەکە ڕاگەیاند
و لەم چاوپێکەوتنەشدا دەردە دڵی خۆی ئاشکرا دەکات و بە تەواوی ڕاو بۆچونی خۆی دەڵێت.
سەرەتا...
بەرامبەر نیوکاسڵ باش دەستتان پێکرد، بەڵام دوای ئەوەی بۆ واتان لێبەسەرهات؟
سەرەتا دوو گۆڵمان
تۆمارکرد و کۆنترۆڵی دۆخەکەمان کرد، بەڵام دواتر خۆمان ڕێگەمان پێدان بگەڕێنەوەو
مەترسی لەسەرمان دروست بکەن، ئەوەبوو ئەنجامەکەیان یەکسان کردەوە، دواتر گۆڵی
سێیەممان تۆمارکرد و دیسانەوە ئەنجامەکەیان یەکسان کردەوە لەکۆتا ساتەکاندا،
ئەوەیش بەڕاستی شتێکی ناخۆش و بێزارکەرە.
دەکرا باشتر
مامەڵە لەگەڵ یارییەکە بکەن؟
بەڕای من گۆڵی
سەخیف و پڕوپوچمان لێکرا و بەشێوازێکی پڕوپوچتر، دەکرا زۆر بەئاسانی خۆمان
لێبپارێزین، شێوازی تۆمارکردنی گۆڵەکان وام لێدەکات هەست بەبێزاری و ڕوخان بکەم،
بەتایبەت کە دوو خاڵی گرنگیشمان لەدەستدا.
بەڕای تۆ چارەسەر
چییە؟
هەموو یارییەک سێ
گۆڵت لەسەر تۆمار بکرێت شتێکی ئاسایی نییە، پێویستە چارەسەری خێرای هێڵی بەرگریمان
بکەین و ئەو لاوازییە بشارینەوە، لەبەرامبەردا ئێمەش گۆڵی زیاتر تۆمار بکەین و
چیتر ڕێگە نەدەین ئەو ژمارە گۆڵە بێشومارەمان لەسەر تۆمار بکرێت.
کەواتە تۆ پێتوایە
بەهێزکردنی هێڵی بەرگری ئەنجام و ئاستی یانەکە بەرز دەکاتەوە؟
دەکرێت بەردەوام
بیت لەگۆڵ تۆمارکردن، بەڵام لەهەمان کاتدا تۆڕی گۆڵەکەمان بهەژێنرێتەوە واتا
کێشەیەک هەیە، هەقی خۆیەتی هاوسەنگی بگێڕینەوە لەنێوان هێڵەکاندا بەشێوەیەک کە
بتوانین گۆڵ تۆمار بکەین و گۆڵی خۆشمان بپارێزین.
سوپاس بۆ
تەرخانکردنی کاتەکانت بۆ ئێمە...
سوپاس بۆ
ئامادەبون و پرسیارکردنی ئێوەش...