زێدان لە نێوان ئەفسانە و ئاسانە دایە
    
زێدان لە نێوان ئەفسانە و ئاسانە دایە
بەرهەم جەلال

زێدان یاریزانێک بوو سەرجەم هاندەران بەئەفسانە ناوی دەبەن دەست دەگرن بەسنگەوە بۆ ژیانی پیشەگەری پڕ لە نازناو چ تاکە کەسی بێت، یاخود نازناوەکام لەسەر ئاستی کۆمەڵدا بێت، وازهێنانی ناوبراویش لە تۆپی پێ گوژانەوەی ئەستێرەکی دیکەی ئاسمانی تۆپ پێ بوو.

دوای وازهێنانی زیزۆ لە تۆپی پێ راستەوخۆ ئارەزوی خۆی بۆ کاری راهێنەراتی دەربری ماوەیەک وەک یاریدەری ئەنشڵۆتی دەست بەکار بوو شان بە شانی پیاوە ئیتاڵیەکە نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانیان بەدەست هێنا دواتر سەرانی شاهانە وایان بەباشزانی بیکەنە راهێنەری یانەکەیان بەلام بۆ تیپی دووهەمی یانەکەیان ، زیزۆ هاوینی رابردوو سەردانی پیپ گواردیۆلای کرد بۆ ئەوەی سوود لە راهێنەرە ئیسپانیاکە وەربگرێت ، چەندین وانەی تاکتیک فێڕببێت پاشان وەک راهێنەری کاستیا دەسبەکاربوو تیپی یەکەمی شاهانە لە بریاریارێکیدا چاوەرنەکراودا ئەنشلۆتیان لەپۆستەکەی وەدەرنا لەبریارێکی چاوەرواننەکراودا رەفایل بینیتز دەست بەکار بوو، بەلام هەر زۆر زوو پیاوە ئیسپانیاکە بارگە و بنەی پێچایەوە خۆری لەگەڵ شاهانەکاندا زوو ئاوا بوو.

پاش چەند مشتومرێکی زۆر ئیدارەی شاهانە ئەم ئەرکەیان خستە سەر شانــی ئەفسانە فەرنسیەکە کە لەکاری راهێنەرایەتیدا ژمارەیەکی تەواو ئاسانە سەرجەم پێوەکانی وەرزش ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن زێدان لە ئێستادا زۆر زۆری ماوە تاوەکو ئەوەی بتوانێت کاپتنێکی گونجاو بێت بۆ کەشتیەکەی پێرێز و بتوانێت بیگەیەنێتە کەنارێکی ئارام ، زێدان سەردەمێک یاری دەکرد و وازیشی لە تۆپی پێ هێنا تاکتیک تەواو سادە و ساکار بوو لە نێو یاریگاندا رۆڵی یەکلایکەرەوەی نەبوو لەسەر ئەنجام بەلام ئێستا تاکتیک بەجۆرێک پێشکەوتووە ناتوانرێت بەئاسانی هەزم بکرێت پێویستە تەواو ئامادەساز بیت.

زێدان راهێنەری یانەکەیە زۆرینەی دیدارەکانی لەگەڵ گەورەکانی تۆپی پێدایە، هەتا ئێستا زێدان نەبۆتە پیاوی ئەو روبەروبونەوانە نییە ناتوانێت گرەوە گەورەکان بەئاسانی بباتەوە.

لای هەموومان ئاشکراو روونە بەهیچ جۆرێک کێشە لەراهێنەرانی ریاڵ مەریدا نییە بەڵکوو کێشەی سەرەکی تەنها (پێرێز)ە ، چونکە پرسیارگەلێک هەن تەنها وەلام لای خۆیەتی بۆ نموونە ئەنشلۆتی بۆ رۆشت ؟! بینیتز بۆ هات ؟! لە زێدان باشتر نەبوو بۆ سەرکردایەتی ریاڵ مەرید لە ئێستا ؟!.

زێدانی ئەفسانە بۆ ئەوەی نەبێتە ئاسانە پێویستە ئەم پرسیارانە لەخۆی بکات ، توانایی ئەوەی هەیە تۆپی پێ بکاتە ژمارە یەک لە ریاڵ مەرید ؟! بەرگەی فشارەکانی راگەیاند دەگرێت ؟! دەتوانێت ئەستێرەکانی شاهانە لە یەک ژوردا بە بێ کێشە کۆبکاتەوە ؟!.

ئەوەی ئاماژەمان بۆ کرد تەنها قسەی سەر کاغەز بوو ، بەبێگومان واقیع هەموو کات قسەیەکی دیکەی هەیە چاوەروانی ئەوە بکەن زێدان هەموو لایەک تووشی شۆک بێت ناوی راهێنەرە ئەفسانەیەکەش بۆ خۆی بپچرێت کۆی سەرجەمی قسەکان دەمانگەیەنێتە ئەوقسەیە زێدان لە ئێستادا لە نێوان بەرداشی ئافسانە و ئاسانە دایە.

ئه‌م بابه‌ته 827 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
PM:09:12:06/01/2016
Copyright 2015. xelk.org. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com