سێ كەناڵ هۆشداری دەدەنە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان

سێ كەناڵ هۆشداری دەدەنە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان


مەسعود حەسەن

بەشی وەرزشی هەر سێ كەناڵی (كوردسات، ئێن ئاڕ تی، سپێدە) بەیاننامەیەك بڵاو دەكەنەوە و داوا لە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان دەكەن، سكاڵای سەر رۆژنامەنوسی وەرزشی (هیوا مەلا قادر) بكشێنێتەوە.

لە بەیاننامەكەدا هەر سێ كەناڵەكە رەخنە لە لێژنەی رۆژنامەنوسانی وەرزشیش دەگرن، لە بری بەرگری كردن لە رۆژنامەنوسانی وەرزشی كەچی خۆیان لێبێبەری دەكەن و بە رۆژنامەنووس هەژماریان ناكەن.

ئەمەش دەقی بەیاننامەكەیە:
بۆ بەرێزان لە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان
بابەت/ داواكردنی كشاندنەوەی سكاڵا لەسەر رۆژنامەنوسان

كاری رۆژنامەنوسی كارێكی گەورە و بەپێزە بەتایبەتی رۆژنامەنوسی وەرزشی كە لەم وڵاتە بەپێی پێویست خزمەت نەكراوە، بەهۆی نا ئەكتیڤی لیژنەی رۆژنامەنوسانی وەرزشی بەتەواوەتی مافی رۆژنامەنوسانی وەرزشی خوراوە و لە ناو مەیدانەكەدا بەتەنها ماوەتەوە.
لە ئێستادا وا دەبینین یەكێتی تۆپی پێی كوردستان سكاڵا لەسەر رۆژنامەنوسان تۆمار دەكات و دادگایان لێدەگرێت، لیژنەی رۆژنامەنوسانی وەرزشیش لە بری بەرگركردن خۆیان لێبێبەری دەكات و بە رۆژنامەنووس ئەژماریان ناكات، ئەمەش نەخوارزاروە و لەگەڵ ئیتیكی رۆژنامەوانیدا ناگونجێت.
ئێمە داوا لە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان دەكەین كە بە زووترین كات سكاڵاكەی لەسەر رۆژنامەنووس(هیوا مەلا قادر) بكشێنێتەوە، لە پێناوی مانەوەی پردی پەیوەندی بەهێز لە نێوان رۆژنامەنووسان و كەناڵەكانی راگەیاندن و یەكێتی تۆپی پێی كوردستان، چونكە پێكەوە دەتوانین وێنەی وەرزشی تەواو بكەین و نیشانی بینەرانی بدەین.
ئەگەر یەكێتی تۆپی پێی كوردستان زمانی گفتوگۆ هەڵنەبژێرێت و بە زمانی دادگا لەگەڵ رۆژنامەنوسان قسە بكات، ناچار دەبین بایكۆتی چالاكییەكانی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بكەین.
لەگەڵ ئەوپەڕی رێزدا

بەشی وەرزشی كوردسات           بەشی وەرزشی ئێن ئاڕ تی               بەشی وەرزشی سپێدە

ئه‌م بابه‌ته 11478 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:09:29:03/03/2016



Copyright 2015. xelk.org. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com