راهێنەری هەولێر: ناوبژیوان ستەمی لێكردین

راهێنەری هەولێر: ناوبژیوان ستەمی لێكردین


مەسعود حەسەن

سائیر ئەحمەد راهێنەری یانەی هەولێر رەخنەی لە ناوبژیوان عەلی سەباح گرت كە یاری نێوان یانەكەی و یانەی زاخۆی لە خولی نایابی تۆپی پێی عێراق بەرێوە برد، بە هۆكاری دۆراندنەكەی زانی.

راهێنەری یانەی هەولێر لە لێدوانێكدا رایگەیاندووە" ناوبژیوان لە خولەكەكانی كۆتاییدا بە ئاشكرا زوڵمی لێكردین، ئەو لێدانە سزاییەی هەژماری كرد، دروست نەبوو، هەر بەهۆی ئەو لێدانە سزاییە خەونی ئێمەی لە باربرد.

ئەحمەد زیاتر وتی: یانەكەمان لە بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەكە نزیك بوو، سەرەرای ئەوەی لە دەرەوەی یاریگای خۆمان و لەبەردەم هاندەرێكی زۆر یاریمان كرد، بەڵام یاریزانانی هەولێر ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد.

شایەنی باسە ناوبژیوانی یارییەكە سائیر ئەحمەدی راهێنەری یانەی هەولێری بە كارتی سوور كردە دەرەوە، دوای ئەوەی هاتە نێو یاریگا و رەخنەی لە بڕیارەكانی ناوبژیوان گرت.

ئه‌م بابه‌ته 1456 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:11:41:03/03/2016



Copyright 2015. xelk.org. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com