هەڵبژاردەی تۆپی پێ عێراق لە هەولێر مەشقەكانی دەكات

هەڵبژاردەی تۆپی پێ عێراق لە هەولێر مەشقەكانی دەكات


مەسعود حەسەن

كامل زغەیر سەرپەرشتیاری هەلبژاردەی تۆپی پێی عێراق دوپاتی كردەوە، هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراق پێش گەشت كردنی بۆ ولاتی ئێران و ئەنجامدانی دوو یاری لەبەرامبەر تایلاند و ڤێتنام لە پاڵاوتنی مۆندیالی 2018 و جامی ئاسیای 2019 دەچێتە شاری هەولێر و یاریزانەكان كۆدەكاتەوە.

زغەیر بۆ سایتی سۆمەریە نیوزی راگەیاندووە" رۆژی 10ی ئەم مانگە هەلبژاردەی تۆپی پێ عێراق، بۆ ماوەی 4 رۆژ لە شاری هەولێر مەشق و راهێنانەكانی ئەنجام دەدات، پێش ئەوەی سەفەر بكات بۆ وڵاتی ئێران و ئەنجامدانی دوو یاری بەرامبەر بە تایلاند و ڤێتنام.

ئەو سەرپەرشتیارەی هەڵبژاردەكە گوتیشی" لیستی یاریزانانی هەلبژاردەكە لە 28 یاریزان پێك هاتووە، دواتر ئەو ژمارەیە بۆ 23 یاریزان كەم دەكرێتەوە، هەروەها یەكێتی تۆپی پێی عێراق لە رێگای لێژنەیەكی تایبەتەوە هەمو رێكارە ئیداری و لۆجیستییەكانی بۆ دوو یارییەكە تەواو كردووە.

ئه‌م بابه‌ته 531 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:11:39:03/03/2016



Copyright 2015. xelk.org. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com