یاریزانە موگناتیسییەکان... (١٠) جوانترین چیرۆکی هاوڕێیەتی یاریزانان

یاریزانە موگناتیسییەکان... (١٠) جوانترین چیرۆکی هاوڕێیەتی یاریزانان


خەڵک

هاوڕێیەتی ... ئەو پەیوەندییەیە کە دوو کەس بەیەکەوە دەبەستێتەوە، جا ئەو کەسە ئاسایی بێت، یاخود یاریزان و کەسایەتییەکی ناودار و پێناسەی وشەکە لەیەکێکەوە بۆ یەکێکی تر هیچ جیاوازییەکی نییە.

لەجیهانی تۆپی پێشدا هاوشێوەی بوارەکانی دیکەی ژیان، هاوڕێیەتی کاریگەری بەهێزی لەسەر هەندێک لەیاریزانەکان هەبووە، بۆیە بەباشمان زانی لە (خەڵک سپۆرت)ەوە ناوی ئەو (١٠) چیرۆکە کاریگەرەتان بۆ بڵاوبکەینەوە کە لەنێوان دوو یاریزاندا بەدی کراوەو تەنانەت لە ئاڵوگۆڕی یانەکانیشدا بەدوای یەکترییەوە بوونو بە یاریزانە موگناتیسییەکان ناوبراون:

١. لویس فیگۆ و ڕۆناڵدۆ: ڕۆناڵدۆی دیاردە لە وەرزی (١٩٩٦ - ٩٧) لەگەڵ لویس فیگۆی پورتوگالی بەدرێسی بەرشلۆنەوە یارییان کردووە، لەساڵی ٢٠٠٠ فیگۆ خیانەتی گەورە لە بلاوگرانا دەکات و پەیوەندی بە لەشکری سپی مەدریدەوە دەکات "ڕیاڵ مەدرید"، لەساڵی ٢٠٠٢ بەهەمان شێوە ڕۆناڵدۆی بەرازیلی پەیوەندی بە یانە مەدسریدییەکەوە دەکات و دیسانەوە بەیەکەوە کۆدەبنەوە، بەڵام ئەمجارە بەدرێسی ڕیاڵەوە.



٢. دەیڤید بێکهام و ڕود ڤان نیستەلڕۆی: لەساڵی ٢٠٠١ ڤان نیستەلڕۆی پەیوەندی بە یانەی مانچستەر یونایتدەوە دەکات و دەبێتە هاوڕێی بێکهام، پاشان لەساڵی ٢٠٠٦ - ٢٠٠٧ درێسی یانەی شاهانە کۆیان دەکاتەوە، بۆیە بەو دوو یاریزانە کەشخەیە ناودەبرێن کە لەدوو گەورە یانەی ئەوروپا بەیەکەوە یارییان کردووە.



٣. ماریۆ گۆتزە و ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی: ئەم دووانەیە لەپێکهاتەی دۆرتمۆندی یۆرگن کلۆپ لەساڵی ٢٠١١ - ٢٠١٢ باشترین ئاستیان پێشکەش کرد و نازناوی خولی ناوخۆی و جامی ئەڵمانیان بەدەست هێنا، لەساڵی ٢٠١٣ گۆتزە پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە کرد و لەساڵی ٢٠١٤ لیڤاگۆڵیش پەیوەندی بە بایرنەوە کرد، تا ئێستاش بەیەکەوەن.



٤. زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ و ماکسوێڵ: ئەم دووانەیە بەهێزترین و کاریگەرترین چیرۆکی هاوڕێیەتیان هەیە، چونکە لەچوار یانە بەیەکەوە یارییان کردووە، سەرەتا لە ئەیاکس ئەمستەردام، دواتر لە ئینتەرمیلان و دواتریش لە بەرشلۆنە و ئێستاش لە پاریس سان جێرمان! تۆ بڵێی بەیەکیشەوە واز نەهێنن؟ ئەم دووانە بەوە ناسراوبون کە لەسەردەمی ئەیاکس و بەرشلۆنە بەیەکەوە بۆ ماوەیەک ژیاون.



٥. سیسک فابریگاس و پیدرۆ ڕۆدریگێز: لەساڵی ٢٠١١ فابریگاس لە ئارسیناڵەوە گەڕایەوە بۆ بەرشلۆنە و لەپاڵ پیدرۆ ڕۆدریگێز لەیاریگای کامپ نو بەدرێسی بەرشلۆنەوە دەستەیەک نازناویان بەدەست هێنا، لەساڵی ٢٠١٤ فابریگاس گەڕایەوە ئینگلتەرا وبەتایبەت بۆ یانەی چێڵسی، لەساڵی ٢٠١٥ پیدرۆ لە چێڵسی بە هاوڕێ کەتەلۆنییەکەی گەیشتەوەو ئێستاش بەیەکەوە بەردەوامن لەیارییکردن بۆ یانە لەندەنییەکەیان.



٦. ئزکوێل لاڤێزی و ئیدینسۆن کاڤانی: لە ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٢ دووانەی لاتینی لەڕیزەکانی ناپۆلی خولی ئیتاڵیایان هەژاندبوو، پاشان لاڤێزی لە ٢٠١٢ ئەرجەنتینییە سەرشێتەکە پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە کرد، لەساڵی ٢٠١٣ کاڤانی بەدوای کەوت بۆ پاریس، حاڵی حاسر لاڤێزی بەرەو یانەیەکی چینی بەڕێکەوتووە، دوورنییە کاڤانی بۆ ئەوێس دوای بکەوێت... بۆ نا!



٧. تێری هێنری و ئەلیکساندەر هیلیب: لە وەرزی ٢٠٠٥ - ٢٠٠٧ هێنری و هیلیب بەیەکەوە لەڕیزەکانی ئارسیناڵ یارییان کرد، دواتر ئاسکە فەرەنسییەکە پەیوەندی بە بەرشلۆنەی مێژوییەوە کردو لەهاوینی ٢٠٠٨ هیلیب گرتییەوە وئەویش پەیوەندی بە یانە کەتەلۆنییەوەکەوە کرد، لەوێ سێ نازناوە مێژوییەکەیان لەگەڵ گواردیۆلا بەدەست هێنا.



٨. سەمیر نەسڕی و گایل کلیشی: ئەم دوو یاریزانە فەرەنسییە سێ وەرز بەدرێسی تۆپچییەکانی شاری لەندەنەوە "ئارسیناڵ" یارییان کرد، لە ساڵی ٢٠١١ بەیەکەوە پەیوەندییان بە مانچستەر سیتیەوە کرد، تائێستاش بەیەکەوەن، بەڵام هاتنی گواردیۆلا لەوەیە پەیوەندییەکە هەڵبوەشێنێتەوە.



٩. تیبۆ کۆرتوا و دیێگۆ کۆستا: کۆرتوای بەلجیکی و کۆستای ئیسپانی توانیان نازناوی خولی ئیسپانیا بۆ وەرزی ٢٠١٣ - ٢٠١٤ بەدەست بهێنن، لەهاوینی ٢٠١٤ کۆرتوا کە یاریزانێکی خوازراوبوو بەناچإرییەوە پەیوەندی بە چێڵسیەوە کردەوە، بەڵام کۆستا بەتەنها بەجێینەهێشت و ئەویش پەیوەندی بە بلزی لەندەنەوە کرد، تائێستاش بەیەکەوە بەردەوامن، گۆڵچی و هێرشبەر و هاوڕیەتی کوجا مەرحەبا !



١٠. کارلۆس تیڤێز و پاتریس ئێڤرا: تیڤێز و ئێبرا لە ٢٠٠٧ - ٢٠٠٩ بەدرێسی شەیتانە سورەکانی شاری مانچستەرەوە "مان یونایتد" بەیەکەوە یارییان کرد، دواتر و لەوەرزی ٢٠١٤ - ٢٠١٥ لە یانەی یوڤانتۆس یەکترییان گرتەوە، ئەگەر بەرشلۆنە نەبوایە ئەم دوانەیە دووجار نازناوی چامپیۆنز لیگیان بەدەست دەهێنا، یەکەمیان ٢٠٠٨ لەگەڵ یونایتد ودووەمیشیان لە ٢٠١٤ - ٢٠١٥، بەڵام مێسی و هاوەڵانی ڕێگەیان بەو دەستکەوتە نەدا.



ئه‌م بابه‌ته 3152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:06:15:20/02/2016



Copyright 2015. xelk.org. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com