یواکیم لۆوڤ سزای هێرشبه‌ره ههڵکهوتووهکهی ئه‌ڵمانیای دا
خه‌ڵک
یواکیم لۆوڤ، راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا بۆ هه‌ردوو ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئینگلته‌را و ئیتاڵیا بڕیاریداوه ماکس کروسی هێرشبه‌ری یانه‌ی ڤۆلفسبۆرگ له‌پێکهاته‌که‌ی دووربخاته‌وه.
ڕاهێنه‌ری ناسیوناڵ مانشافت به میدیاکانی ئه‌ڵمانیای ڕاگه‌یاندووه :" هه‌فته‌ی ڕابردوو په‌یوه‌ندی تهلهفوینم له‌گه‌ڵ کروس ئه‌نجامدا و پێمڕاگه‌یاند که یاریزانانی پێکهاته‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌بێت هه‌ڵگری چ خه‌سڵه‌تێک بن و به چ شێوه‌یه‌ک مامه‌ڵه بکه‌ن، به‌وهۆیه‌شه‌وه بۆ هه‌ردوو یارییه‌که دورم خسته‌وه، پێویسته بزانن له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی یاریگا چۆن مامه‌ڵه ده‌که‌ن، ئێمه یاریزانمان ده‌وێت ته‌رکیز له‌سه‌ر یارییکردن بکات".
ماکس کروس له‌ماوه‌ی ڕابردودا له‌یه‌کێک لهتاکسییهکانی شاره‌که‌یدا بڕی ٧٥ هه‌زار یورۆی بهجێهێشتبو، به‌هۆی ئه‌و کهمتهرخهمییهشهوه ئیداره‌ی ڤۆلفی سزایان دا و دواتریش له ئاهه‌نگی له‌دایکبونیدا زیاده‌ڕه‌وی زۆری کرد به‌شێوه‌یه‌ک که میدیاکان بکه‌ونه باس و خواسی و وێنه‌کانیان بلاوکرده‌وه.
ئه‌م بابه‌ته 1457
جار خوێنراوهتهوه
PM:09:18:21/03/2016