ڤالێنسیا ڕاهێنه‌رێکی گه‌وره‌ی بۆ جێگه‌ی نیڤیڵ ده‌ستنیشان کردووه‌

ڤالێنسیا ڕاهێنه‌رێکی گه‌وره‌ی بۆ جێگه‌ی نیڤیڵ ده‌ستنیشان کردووه‌


خه‌ڵک

گاری نیڤیڵی ئینگلیزی و راهێنه‌ری حازری یانه‌ی ڤالێنسیا ئاستێکی نزمی له‌گه‌ڵ یانه‌ ئیسپانییه‌که‌ نیشانداوه‌ و ته‌نها شه‌ش خاڵی ماوه‌ له‌خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا بکرێته‌ ده‌ره‌وه‌، بۆیه‌ زۆر نزیکه‌ له‌کۆتایی وه‌رز دووربخرێته‌وه‌.

به‌پیی سه‌رچاوه‌کانی ئیسپانیا، ئیداره‌ی شه‌مشه‌مه‌ کوێره‌کانی مێستایا به‌جدی بیر له‌گواستنه‌وه‌ی مانوێل پیلیگرینی ڕاهێنه‌ری ئێستای یانه‌ی مان سیتی و پێشوی ڤیاڕیاڵ و ڕیاڵ مه‌درید ده‌که‌نه‌وه‌، به‌وپێیه‌ی شاره‌زاییه‌کی زۆری له‌ خولی ماتادۆره‌کاندا هه‌یه‌ و پێشتریش له‌گه‌ڵ ژێرئاوگه‌ڕه‌ زه‌رده‌کان توانیویه‌تی زه‌به‌لاحه‌کانی لالیگا بکوتێت به‌زه‌ویدا، جگه‌ له‌وه‌یش له‌کۆتایی وه‌رزدا کۆتایی به‌گرێبه‌سته‌که‌ی دێت له‌گه‌ڵ سیتیزن و گواردیۆلا جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه‌، واتا بێکار ده‌بێت.

هه‌روه‌ها یه‌کێکیتریش له‌خاڵه‌ ئیجابییه‌کان ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌ندازیاره‌ چیللییه‌که‌ چه‌ندینجار لای که‌سه‌ نزیکه‌کانی سه‌رسامی خۆی به‌ که‌شوهه‌وای ڤالێنسیا و شێوازی ژیان له‌و شاره‌ ده‌ربڕیوه‌.

ئه‌م بابه‌ته 1022 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:09:00:21/03/2016



Copyright 2015. xelk.org. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com