ئه‌تله‌تیکۆ به‌رامبه‌ر به‌رشلۆنه‌ دوو ئه‌ستێره‌ له‌ده‌ست ده‌دات !

ئه‌تله‌تیکۆ به‌رامبه‌ر به‌رشلۆنه‌ دوو ئه‌ستێره‌ له‌ده‌ست ده‌دات !


خه‌ڵک

سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له‌شاری مه‌دریده‌وه‌ زانیاری نوێ ده‌رباره‌ی ئاماده‌کارییه‌کانی یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید بۆ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی به‌رشلۆنه‌ ئاشکرا ده‌که‌ن و دووپاتیده‌که‌نه‌وه‌، بۆ یاریی چون دیێگۆ سیمیۆنی توشی قه‌یرانی به‌رگری ده‌بێت.

به‌پێی ڕۆژنامه‌ی "ئاس"، دیێگۆ گودین به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئایندهۆڤن توشی پێکان هاتووه‌و هه‌ر به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ناتوانێت له‌ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی بلاوگرانا له‌قۆناغی هه‌شتی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کان به‌شداری بکات، ئه‌وه‌یش که‌ مه‌ترسیی بۆ دیێگۆ سیمیۆنی دروست کردووه‌، ئه‌مڕۆ له‌ یه‌که‌ی مه‌شق و ڕاهێنانه‌کاندا خوزێ خیمینێز به‌ده‌رده‌که‌ی گودین ڕۆیشتووه‌و توشی پێکانێکی مامناوه‌ند هاتووه‌ که‌ به‌هۆیه‌وه‌ سێ هه‌فته‌ له‌یارییکردن داده‌بڕێت.

به‌وشێوه‌یه‌ش هه‌ردوو دڵی به‌رگری ڕۆخی بلانکۆس ناتوانن له‌ پێنجی مانگی داهاتو له‌یاریی چون به‌رامبه‌ر به‌رشلۆنه‌ به‌شداری بکه‌ن، ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ سه‌رجه‌م یاریزانانی یانه‌ که‌ته‌لۆنییه‌که‌ ئاماده‌ی ئه‌و یارییه‌ به‌هێزه‌ ده‌بن.

ئه‌م بابه‌ته 1407 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:08:37:21/03/2016



Copyright 2015. xelk.org. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com