بایرن میونشن گره‌وه‌که‌ی له‌ به‌رشلۆنه‌ برده‌وه‌

بایرن میونشن گره‌وه‌که‌ی له‌ به‌رشلۆنه‌ برده‌وه‌


خه‌ڵک

ماڵپه‌ڕی "بین سپۆرت" به‌شی فه‌ره‌نسی ئاشکرای کردووه‌، ئیداره‌ی یانه‌ی بایرن میونشن به‌ڕه‌سمی له‌گه‌ڵ ئۆسمان دیمبلی ئه‌ستێره‌ی لاوی یانه‌ی ڕینی فه‌ره‌نسی گه‌یشتونه‌ته‌ ڕێکه‌وتنی کۆتایی.

به‌پێی زانیارییه‌کانی "بین سپۆرت"، دیمبلی له‌گه‌ڵ یانه‌ باڤارییه‌که‌ ڕێکه‌وتووه‌و گرێبه‌سته‌که‌یشی ٣٥ ملیۆن یورۆی تێچووه‌، به‌پێی ڕێکه‌وتنی نێوان دوو یانه‌ی ناوبراو، گه‌وهه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌که‌ وه‌رزی داهاتو به‌شێوه‌ی خواستن له‌ ڕین ده‌مێنێته‌وه‌و له‌وه‌رزی ٢٠١٧ - ٢٠١٨ به‌ڕه‌سمی په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ ئه‌ڵمانییه‌که‌وه‌ ده‌کات.

دیمبلی له‌م وه‌رزه‌دا و له‌کۆی ١٩ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ ١٠ گۆڵی تۆمار کردووه‌و پێنجیشی دروست کردووه‌، پێشتریش یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌هه‌وڵدابون بۆ گواستنه‌وه‌ی، به‌ڵام پێده‌چێت هه‌وڵه‌کانی بایرن چڕتر بوبێت به‌وپێیه‌ی یوڤانتۆس ئاماده‌ نییه‌ وه‌رزی داهاتو به‌شێوه‌ی خواستن ده‌ستبه‌رداری کینگسلی کۆمان ببێت بۆ یانه‌ هۆلیودییه‌که‌.

ئه‌م بابه‌ته 585 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:08:13:21/03/2016



Copyright 2015. xelk.org. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com