زێدان و ناڤاس له‌باره‌ی کلاسیکۆوه‌ چی ده‌ڵێن؟

زێدان و ناڤاس له‌باره‌ی کلاسیکۆوه‌ چی ده‌ڵێن؟


خه‌ڵک

دوابه‌دوای بردنه‌وه‌ گه‌وره‌که‌ی یانه‌ی شاهانه‌ی مه‌درید له‌ سڤیلیه‌ی ئه‌ندولسی، هه‌ریه‌ک له‌ زینه‌دین زێدانی ڕاهێنه‌ر و کایلۆر ناڤاسی گۆڵپاریزی یانه‌که‌ له‌باره‌ی کلاسیکۆوه‌ رای خۆیان ده‌ربڕی.

سه‌ره‌تا "زیزۆ" ڕایگه‌یاند :" پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته‌ به‌رده‌وام بین، که‌ریم بنزیمه‌ و ناڤاس ئاستێکی باشیان پێشکه‌ش کرد، یاریی کلاسیکۆ له‌نێوان دوو یانه‌ی مه‌زندا ده‌بێت و پێوسیته‌ به‌باشی خۆمانی بۆ ئاماده‌ بکه‌ین".

پاشان کایلۆر ناڤاسی گۆڵپارێز به‌ میدیاکانی ڕاگه‌یاند :" له‌تواناماندایه‌ سێ خاڵی کلاسیکۆ به‌ده‌ست بهێنین، ئه‌وه‌یش ده‌بێته‌ پاڵپێوه‌نه‌رێکی به‌هێز له‌خولی یانه‌ پاله‌وانه‌کان بۆمان، یاریی کلاسیکۆ له‌نێوان دوو یانه‌ی مه‌زندا ده‌بێت و کاری منیش ڕاهێنان و هه‌وڵی زیاتره‌، به‌وشێوه‌یه‌ هه‌موو شتێک جێبه‌جێ ده‌بێت".



ئه‌م بابه‌ته 750 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:01:47:21/03/2016



Copyright 2015. xelk.org. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com