مان سیتی دوو ئه‌ستێره‌ی تریشی له‌ده‌ست دا !

مان سیتی دوو ئه‌ستێره‌ی تریشی له‌ده‌ست دا !


خه‌ڵک

دوای پێکانی ڤینسنت کۆمپانی به‌رگریکاری پۆڵایینی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی، دیسانه‌وه‌ دوو ئه‌ستێره‌ی تری یانه‌که‌ توشی پێکانی قورس ده‌بن !

شه‌وی ڕابردوو یانه‌ی مانجسته‌ر سیتی له‌ناو یاریگای خۆیدا "ئیتیحاد ستادیۆم" به‌ئه‌نجامی گۆڵێکی بێوه‌ڵام شکستی هێنا و ١٥ خاڵ که‌وته‌ دوای پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌کانی پریمه‌رلیگ "لیسته‌ر سیتی"، ئه‌م شکسته‌ مانوێل پیلیگرینی بێزار کرد و له‌دوای یارییه‌که‌ بێزاری خۆی راگه‌یاند له‌دۆخی یانه‌که‌ و به‌شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی سیتیزنی راگه‌یاند تا ئه‌وکاته‌ی پێپ گواردیۆلا جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه‌.

له‌کۆتاییشدا دووپاتی کرده‌وه‌، ته‌نها ئه‌وان یارییان کردووه‌ و له‌به‌رامبه‌ردا شکستیان هێناوه‌، هه‌روه‌ها پێکانی هه‌ریه‌ک له‌ جۆ هارتی گۆڵپارێزی سه‌ره‌کی و ڕه‌حیم ستێرلینگی بۆ ماوه‌ی مانگێک ڕاگه‌یاند که‌ له‌و واده‌یه‌دا ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌کانی چامپیپۆنز لیگ و پریمه‌رلیگ له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.

ئه‌م بابه‌ته 444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:01:36:21/03/2016



Copyright 2015. xelk.org. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com