به‌ چوار خوله‌ک ناوی خۆی له‌مێژووی تۆپی پێی ئیتاڵیا نوسییه‌وه‌

به‌ چوار خوله‌ک ناوی خۆی له‌مێژووی تۆپی پێی ئیتاڵیا نوسییه‌وه‌


خه‌لک

جیانلویجی بوفۆن، گۆڵپارێزی ئه‌فسانه‌یی یانه‌ی یوڤانتۆس له‌دێربی تۆرینۆ ته‌نها پێویستی به‌ چوار خوله‌ک بوو تا ناوی خۆی به‌زێڕ له‌مێژووی خولی تۆپی پێی ئیتاڵیا بنوسێته‌وه‌.

هه‌رچه‌نده‌ زیاتر له‌چوار خوله‌کی ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌که‌ تێپه‌ڕیوه‌، به‌ڵام بوفۆن توانی به‌ زیاتر له‌ ٩٣٠ خوله‌ک گۆڵه‌که‌ی به‌ خاوێنی بهێڵێته‌وه‌و پێش سباستیانۆ ڕۆسی گۆڵپارێزی مێژوویی میلان بکه‌وێت، که‌ له‌پێشودا ڕیکۆرده‌که‌ به‌ناوی خۆیه‌وه‌ بوو (٩٢٩ خوله‌ک کلین شیت).

له‌ئێستادا بوفۆن له‌ڕیزبه‌ندی ئه‌و گۆڵپارێزه‌ ئیتاڵیانه‌دا یه‌که‌مینه‌ که‌ زۆرترین ماوه‌ پارێزگاری له‌گۆله‌که‌ی کردووه‌، ئه‌مه‌یش ئه‌و کاره‌یه‌ که‌ چه‌ندین ئه‌فسانه‌ هه‌وڵیان بۆداوه‌ و له‌کۆتاییدا پێی نه‌گه‌یشتون.

ئه‌م بابه‌ته 515 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:05:41:20/03/2016



Copyright 2015. xelk.org. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com