ڕیاڵ مه‌درید و چێڵسی ڕێکه‌وتون

ڕیاڵ مه‌درید و چێڵسی ڕێکه‌وتون


خه‌ڵک

پاش بلاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی ڕێکه‌وتنی نێوان ریاڵ مه‌درید و چێڵسی، ئه‌مڕۆ چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی ناوداری هاوشێوه‌ی (٩٠مین و ده‌یلی ستار) ئاشکرایان کرد، ئیداره‌ی هه‌ردوو یانه‌ له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئیدین هازارد گه‌یشتونه‌ته‌ ڕێکه‌وتنی کۆتایی.

به‌پێی هه‌واڵێک که‌ له‌ماڵپه‌ڕی (٩٠ مین) بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، هه‌ردوو ئیداره‌ی ڕیاڵی شاهانه‌ و بلوزی له‌نده‌ن به‌بڕی ٧٨ ملیۆن یورۆ له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئدین هازاردی به‌لجیکی ڕێکه‌وتون و له‌هاوینی داهاتو به‌شێوه‌یه‌کی ڕه‌سمی ورده‌کارییه‌کان یه‌کلایی ده‌کرێنه‌وه‌، هه‌ر به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته‌ سه‌ره‌تاییه‌، به‌هیچ شێوه‌یه‌ گه‌وهه‌ره‌که‌ی به‌لجیکا و ئیداره‌ی بلوزی له‌نده‌ن بۆیان نییه‌ په‌شیمان ببنه‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ناچار ده‌بن ١٠٠ ملیۆن یورۆ وه‌ک قه‌ره‌بو بده‌نه‌ مێره‌نگی.

به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه‌، ئه‌و نرخه‌ی ڕیاڵ پێشکه‌شی هازاردی کردووه‌ له‌وه‌ی پاریس سان جێرمان زیاتر بووه‌ بۆیه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ سه‌ره‌تاییه‌، هه‌روه‌ها باس له‌وه‌یش ده‌کرێت که‌ خامێس ڕۆدریگێز له‌م گرێبه‌سته‌دا ناوی هاتووه‌ جا به‌ چ شێوه‌یه‌که‌؟ ئه‌وه‌یان ئاشکرا نییه‌.


ئه‌م بابه‌ته 1012 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:03:10:20/03/2016



Copyright 2015. xelk.org. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com