ئه‌گه‌ر مۆرینیۆ نه‌کڕن ٢٢ ملیۆن دۆلار زه‌ره‌ر ده‌که‌ن !

ئه‌گه‌ر مۆرینیۆ نه‌کڕن ٢٢ ملیۆن دۆلار زه‌ره‌ر ده‌که‌ن !


خه‌ڵک

ڕۆژنامه‌ی "ئیل پایس"ی ناوداری ئیسپانیا چه‌ند زانیارییه‌کی نوێ له‌باره‌ی داهاتوی جوزێ مۆرینیۆی پورتوگالییه‌وه‌ بلاوده‌کاته‌وه‌.

به‌پێی ڕۆژنامه‌که، ئیداره‌ی شه‌یتانه‌ سوره‌کان له‌گه‌ڵ "مۆو" ڕێکه‌وتنێکی سه‌ره‌تاییان ئیمزا کردووه‌ و به‌پێی ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ ئیداره‌ی یانه‌ سوره‌که‌ ناچاره‌ تا مانگی پێنجی ٢٠١٦ گرێبه‌ستی ڕه‌سمی له‌گه‌ڵدا ئیمزا بکات، ئه‌گه‌ر بێتو تا ئه‌و واده‌یه‌ هیچ ڕوونه‌دات، ناچارده‌بن پێنج ملیۆن پاوه‌ند بده‌نه‌ ڕاهێنه‌ره‌ سپیشه‌ڵه‌که‌، پاشان ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ درێژه‌ ده‌کێشێت بۆ مانگی شه‌ش و ئه‌گه‌ر تا ئه‌وکاته‌ش گرێبه‌سته‌که‌ ئیمزا نه‌کرێت ئه‌وا دیسانه‌وه‌ ئیداره‌ی یونایتد ناچار ده‌بێت وه‌ک قه‌ره‌بوی په‌شیمان بونه‌وه‌ له‌ گرێبه‌سته‌که‌ بڕی ١٠ ملیۆنی تر بداته‌ "مۆو"، که‌ به‌هه‌ردوو بڕه‌که‌ نزیکی ٢٢ ملیۆن دۆلاری ئه‌مریکی ده‌کات.

ئه‌مه‌یش ده‌یسه‌لمینێت که‌ راهێنه‌ره‌ پورتوگالییه‌که‌ له‌گه‌ڵ مانچسته‌ر یونایتد ڕێکه‌وتووه‌و چیتر هاوینی داهاتو په‌یوه‌ندییان پێوه‌ ده‌کات و له‌گه‌ڵ کۆتایی هاتنی ئه‌م وه‌رزه‌ش لویس ڤان گال دوورده‌خرێته‌وه‌.

ئه‌م بابه‌ته 590 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:38:20/03/2016



Copyright 2015. xelk.org. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com