پاڵەوانە باڵاپۆشەکەی ئەمریکا بەهۆی لەچکەکەیەوە کێشەی بۆ دروست بوو !

پاڵەوانە باڵاپۆشەکەی ئەمریکا بەهۆی لەچکەکەیەوە کێشەی بۆ دروست بوو !


خەڵک

ئیبتیهاج محەمەد، پاڵەوانی شمشێر بازی ئەمریکا و بەشدار لە ئۆڵۆمپیادی ڕیۆ دی جانێرۆ بەشداری ە جیستیڤالی "ساوز بای ساوزوێست" کرد و بەهۆی باجی بەشداربونەوە دووچاری کێشەیەکی گەورە کرایەوە.

لەکاتێکدا ئیبتیهاج وەک پاڵەوانێکی ئۆلۆمپی ئەمریکا بەشداری لە ڤیستیڤاڵەکەدا کرد، بەرپرسی دروستکردنی باج لەو ڤیستیڤاڵە داوای لێدەکات کە وێنەیەکی بگرێت و بیخاتە سەر باجە تایبەتییەکەی، لێرەدا کێشە دروست دەبێت، چونکە ئەو بەرپرسە داوای لێدەکات کە لەچکەکەی لاببات و ئیبتیهاجیش پێێ دەڵێت :" ئەوە پەیوەندی بە ئاینەکەمەوە هەیە و هەرگیز لاینابەم" لەبەرامبەردا دەمەقاڵی دروست دەبێت.

دواتر بەپرسانی ڤیستیڤاڵەکە دێنە ناو مەسەلەکە و چارەسەری دەکەن، بەڵام کاتێک باجەکەی بۆ دەردەچێت لەبری ناوە ڕاستەقینەکەی خۆی ناوی "تامر محەمەد"ی لەسەر دەنوسن، ئەوەیش دیسانەوە دەبێتە جێی ناڕەزایی ئەو پاڵەوانە و بەناچارییەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرەوە ڕەخنەیان لێدەگرێت، لەکۆتاییدا کۆمپانیای بەرپرسی ڤیستیڤاڵەکە بەڕەسمی داوای لێبوردن لە ئیبتیهاج دەکات و ئەو کەسەش بۆ ماوەیەک لەکارەکەی دووردەخەنەوە کە باجەکەی بۆ دروست کردووە.

ئه‌م بابه‌ته 2397 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:05:12:14/03/2016



Copyright 2015. xelk.org. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com