هۆگن، داوای 100 ملیۆن دۆلار دەكات

هۆگن، داوای 100 ملیۆن دۆلار دەكات


خەڵك

ئەستێرەی پێشووی زۆرانبازی ئازاد " wwe" هالك هۆگن، پاش ئەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاو دەبێتەوە و تیایدا لەگەڵ هاوسەری هاوڕێیەكیدا سەرقاڵی سەرجێین، لە پای بڵاوبوونەوەی داوای 100 ملیۆن دۆلار دەكات.

هۆگن، كە ئێستا تەمەنی 62 ساڵە، لە گرتەیەكی ڤیدیۆیدا لەگەڵ هاوسەری هاوڕێیەكیدا دەردەكەوێت، كە بە وتەی خۆی،لە سەر داوای ئەو خانمە ، ئەو كارەی ئەنجامداوە، بەڵام ئاگاداری ئەوە نییە كە چۆن ساتەكانی پێكەوە بوونیان تۆمار كراوە، باسی لەوەشكردووە، بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییە زیانی لە ناوبانگ و كەسایەتی داوە.

بە پێی وتەی پارێزەرەكەی هۆگن تا ئێستا لە نێو تۆڕەكۆمەڵایەتیەكاندا، ئەو گرتە ڤیدیۆییە، 7 ملیۆن كەس بینیویەتی، هەر بۆیە هۆگن داوای قەرەبووكردنەوەی بە بڕی 100 ملیۆن دۆلار كردووە.

ئه‌م بابه‌ته 21243 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:59:13/03/2016



Copyright 2015. xelk.org. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com