شارای ڕوسی ئابڕوی چووه‌ و دوای کشانه‌وه‌ی "نایکی" داوای هه‌لێکی تر ده‌کات !

شارای ڕوسی ئابڕوی چووه‌ و دوای کشانه‌وه‌ی "نایکی" داوای هه‌لێکی تر ده‌کات !


خه‌ڵک

ماریا شاراپۆڤا، ئه‌ستێره‌ شۆخ و شه‌نگه‌که‌ی تێنسی سه‌رزه‌وی به‌هۆی مادده‌ وزه‌به‌خشه‌کانه‌وه‌ ئابڕوی چووه‌و داوای هه‌لێکی تر ده‌کات.

شارای ڕوسی به‌ میدیاکانی ڕاگه‌یاند :" هه‌فته‌ی ڕابردو یه‌کێتی نێوده‌وڵه‌تی تێنسی سه‌رزه‌وی نامه‌یه‌کیان ئاڕاسته‌ کردم و تیایدا هاتووه‌، که‌ له‌ تاقیکردنه‌وه‌ی پزیشکی تایبه‌ت به‌ مادده‌ وزه‌به‌خشه‌کان شکستم هێناوه‌، ڕاسته‌ هه‌ڵه‌م کردووه‌ و ته‌واوی به‌رپرسیارێتی دۆخه‌که‌ش ده‌خه‌مه‌ سه‌ر شانی خۆم، به‌ڵام من نامه‌وێت واز له‌یارییکردن بهێنم و هیوادارم جانسێکی ترم پێبده‌ن".

حاڵی حازر شۆخ و شه‌نگه‌ ڕوسییه‌ ٢٩ ساڵه‌که‌ له‌ پله‌ی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی یاریزانه‌ پیشه‌وه‌ره‌کاندایه‌ و به‌هۆی پێکانی باڵییه‌وه‌ ماوه‌یه‌که‌ له‌یاریی کردن دوورکه‌وتۆته‌وه‌، ئه‌وه‌ی سه‌یره‌ له‌و ماوه‌یه‌دا مادده‌ی وزه‌به‌خشی به‌کارهێناوه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێبکات، به‌وهۆیه‌وه‌ کۆمپانیای نایکی ئه‌مریکی گرێبه‌سته‌که‌ی له‌گه‌ڵدا هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌و ئه‌گه‌ر زۆره‌ له‌ماوه‌ی داهاتودا سزای قورس بدرێت.

ئه‌م بابه‌ته 1178 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:12:01:08/03/2016



Copyright 2015. xelk.org. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com