ڤیدیۆ: سباستیان ئوجێ به‌خێرایی زۆر ده‌ڕوات و له‌ناکاو مانگا دێته‌ به‌رده‌می!

ڤیدیۆ: سباستیان ئوجێ به‌خێرایی زۆر ده‌ڕوات و له‌ناکاو مانگا دێته‌ به‌رده‌می!


خه‌ڵک

له‌یه‌کێک له‌ قۆناغه‌کانی ڕالی مه‌کسیک، سباستیان ئوجێی فه‌ره‌نسی و شۆفێری تیمی سیترۆین به‌خێراییه‌کی ئێجگار زۆر به‌ ڕێگه‌یه‌کی ته‌سکی یه‌کێک له‌ لادێکانی مه‌کسیکدا تێپه‌ڕ ده‌کات و له‌ناکاو کۆمه‌ڵه‌ مانگایه‌ک دێنه‌ سه‌ر ڕێگه‌یی و به‌شێوه‌یه‌کی نایاب خۆی ده‌رباز ده‌کات.

سه‌رجاوه‌کان سه‌رجه‌میان کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ شۆفێرێکی ئاسایی هه‌رگیز ناتوانێت خۆی له‌ ڕووداوانه‌ ده‌رباز بکات، به‌لام ئه‌وه‌ی ئوجێ ده‌یکات بێگومان گوزارشت له‌ پرۆفیشناڵی ئه‌م شۆفێره‌ فه‌ره‌نسییه‌ ده‌کات و گرته‌ ڤیدیۆییه‌که‌ی به‌گشت جیهاندا بلاوبۆته‌وه‌.


ئه‌م بابه‌ته 920 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:04:52:06/03/2016



Copyright 2015. xelk.org. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com