ڤیدیۆ: هه‌ردوو پاڵه‌وانه‌که‌ی (ufc) له‌یه‌ک شه‌ودا شکستیان هێنا

ڤیدیۆ: هه‌ردوو پاڵه‌وانه‌که‌ی (ufc) له‌یه‌ک شه‌ودا شکستیان هێنا


خه‌ڵک

له‌شه‌وی پاڵه‌وانان و یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی پشتوێنه‌کانی پاڵه‌وانان، دوو پاڵه‌وانی جیهانی (ufc) له‌سه‌ر ئاستی کوڕان و کچان به‌رامبه‌ر ڕکابه‌ره‌کانیان شکستیان هێنا و پشتوێنی پاڵه‌وانیان له‌ده‌ست دا.

سه‌ره‌تا هۆلی هۆلم، ئه‌و کیژۆڵه‌یه‌ی توانی ڕۆندا ڕاوزی ئه‌فسانه‌ی ئافره‌تان تێکبشکێنێت به‌ده‌ستی میشا تایت شکستی هێنا و به‌ جوڵه‌ی "ناچارکه‌ر" پشتوێنی پاڵه‌وانی ئافره‌تانی جیهانی دۆڕاند.



پاشان "ماکگریگۆر"ی پاڵه‌وانی کێشی ناوه‌ندی پیاوان به‌رامبه‌ر ناتی دیاز شکستی هێنا و ئه‌ویش پشتوێنی پاڵه‌وانی جیهانی له‌ده‌ست دا



ئه‌م دوو شکسته‌ له‌کاتێکدابوو که‌ هه‌موو جیهان چاوه‌ڕێی سه‌رکه‌وتنی دوو پاڵه‌وانه‌که‌یان ده‌کرد "ماکگریگۆر و هۆلی هۆلم" به‌تایبه‌ت هۆلی که‌ پێشتر بڕیاردرابوو به‌رامبه‌ر ڕۆندا ڕاوزی یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ ئه‌نجام بدات!

ئێستا پرسیاره‌که‌ له‌وه‌دایه‌: ئایا ڕاوزی ڕووبه‌ڕوی کامیان ده‌بێته‌وه‌؟ میشا بۆ پشتوێنی پاڵه‌وان؟ یاخود هۆلم بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شکسته‌که‌ی پێشوی؟

ئه‌م بابه‌ته 514 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:22:06/03/2016



Copyright 2015. xelk.org. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com