ڤیدیۆ: پاڵەوانی ئەمریکا بە تەکنەلۆجیای ژاپۆنی ڕیکۆردەکەی بۆڵتی شکاند !

ڤیدیۆ: پاڵەوانی ئەمریکا بە تەکنەلۆجیای ژاپۆنی ڕیکۆردەکەی بۆڵتی شکاند !


خەڵک

جاستن گاتلین ڕاکەری بەتوانای هەڵبژاردەی ئەمریکا کە یەکێکە لەهەرە خێراترین ڕاکەرەکانی جیهان، ماوەی چەندین ساڵە هەوڵدەدات تەنها بۆیەکجاریش بێت لە ئوساین بۆڵتی ئەفسانەی جامایکی و پاڵەوانی ١٠٠م و ٢٠٠م ی جیهان بباتەوە، بەڵام سەرکەوتو نابێت.

ناوبراو لەبەرنامەیەکی تایبەتی ژاپۆنی دا بەشداری کرد، لەو بەرنەمەیەدا شارەزایان گرنگییان بەکار و کاردانەوەی هەوا و چۆنیەتی پاڵنانی دەکرد بە ڕاکەرە جیهانییەکانەوە لەکاتێکدا پێشبڕکێ دەکەن، وەک بەڵگەش گاتلین دەخەنە بەردەم پانکەیەکی گەورەوە کە بەگوڕێکی زۆر هەوا ڕەوانەی پێش خۆی دەکات...

بەپێی ئەو گەمەیەی دەرهێنەری بەرنامەکە ئامادەی کردووە، گاتلین بۆ ماوەی ١٠٠ مەتر ڕادەکات تابزانن، ئایا گاتلین بەوشێوەیە دەتوانێت ڕیکۆردە مێژوییەکەی ئۆڵۆمپیادی بەرلینی ئوساین بۆڵت بشکێنێت کە (٩.٥٨ چرکە)یە؟
بەڵێ، گاتلین ڕاکردنەکە کۆتایی پێدەهێنێت و بەیاریدەی ئەو پانکە گەورەیە ماوەکە بە (٩.٤٥ چرکە) دەبڕێت و گرەوەکە دەباتەوە.

هەندێک لەسەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەکردووە گوایە گاتلین ڕیکۆردەکەی بۆڵتی شکاندووە! بەڵام ئەوەی راستییە و وەک لە گرتەکەدا دەردەکەوێت، ئەوەی گاتلین ئەنجامی دەدات تەنها گەمەیەکی ژاپۆنییە و هەرگیز نەیتوانیوە بە بێ یاریدەدان لەڕیکۆردی "خێراترین پیاوی جیهان" نزیک ببێتەوە.



ئه‌م بابه‌ته 2076 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:06:00:01/03/2016



Copyright 2015. xelk.org. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com