تیپی فوتساڵی ئافرەتانی هەولێر راهێنەری نوێی دەست نیشان كرد

تیپی فوتساڵی ئافرەتانی هەولێر راهێنەری نوێی دەست نیشان كرد


مەسعود حەسەن

تیپی تۆپی پێی فوتساڵی ئافرەتانی هەولێر (شاخەوان عارف)ـی وەك راهێنەری نوێی تیپەكە لە شوێنی راهێنەری دەست لە كاركێشاوە مەزن محەمەد دەست نیشان كرد.

شاخەوان عارف كە ئێستا مامۆستای پەیمانگای وەرزشییە لە شاری هەولێر لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ (خەڵك) وتی: دوای گفتوگۆكردن و لەسەر داواكاری سەرۆكی تیپەكە پۆستی راهێنەرایەتیم وەرگرت، هەفتەی داهاتوو رەنگە یاریزانەكان كۆبكەینەوە و خۆمان بۆ پاڵەوانیەتی فوتساڵی عێراق ئامادە دەكەین،كە وابڕیارە 28ی ئەم مانگە لە شاری بەغدا بەرێوە بچێت.

ناوبراو گوتیشی: لە ئایندەیەكی نزیكدا یاریدەدەرێك بۆ خۆم دەست نیشان دەكەم و  دەست بە مەشق و راهێنان دەكەین، راهێنەری گۆڵپارێزیش وەكو خۆی دەمێنێتەوە.

ناوبراو مووچە و نرخی بۆندەكەی ئاشكرا نەكرد، بەڵام ئەوەی دركاند، لە كاتی ئێستادا تیپەكە پارەی نییە، بەڵام سەرۆكی تیپەكە لەگەڵ چەند كۆمپانیا و دەوڵەمەندێك لە گفتوگۆدایە لە مەودوا پشتگیری لە تیپەكە بكەن.

مامۆستا شاخەوان تیشكی خستە سەر ئەوەی لە بەرنامەی دایە تیپێكی تۆكمە پێك بێنێت و شایستە بێت لەگەڵ ناو و مێژووی یانەی هەولێر.
شایەنی باسە مەزن محەمەد راهێنەری پێشووی تیپەكە دوای یەك ساڵ و شەش مانگ دەستی لەكار كێشایەوە، لەو ماوەیەدا توانی یەك جار ببێتە پاڵەوانیەتی فوتساڵی عێراق و یەك جاریش پلەی سێیەمی خولی فوتساڵی یانەكانی كوردستانی بەدەستهێنا.

ئه‌م بابه‌ته 538 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:00:18/02/2016



Copyright 2015. xelk.org. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com