فیستیڤاڵی به‌فر له‌باڵه‌کایه‌تی ساز دەكرێ

فیستیڤاڵی به‌فر له‌باڵه‌کایه‌تی ساز دەكرێ


مه‌سعود حه‌سه‌ن

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری چۆمان، رۆژی شه‌ممه‌ (20/2/2016) فیستیڤاڵی لێخورینی ئۆتۆمبێل و یاری خلیسكانێی سه‌ر به‌فر له‌ شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌ران ساز دەكات. به‌ به‌شداری گروپه‌كانی سه‌ر به‌فرو (هه‌ڵگه‌ڕان) به‌شاخ  له‌ شاره‌كانی (هه‌ولێر، سلێمانی و ده‌هۆك) و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان چه‌ند تیمێک به‌شداری ده‌كه‌ن.

فیستیڤاڵه‌که‌ ٣ جۆر چالاکی له‌خۆ ده‌گرێ ( پێشبڕکێی ئوتومبێل، خلیسکان، هه‌ڵگه‌ڕان) . ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار پاڵپشتی فیستیڤاڵه‌که‌ ده‌کات و به‌ هه‌نگاوێکی گرنگی ده‌زانێ بۆ راکێشانی گه‌شتیاران و بوژانه‌وه‌ی که‌رتی گه‌شتیاری. 

 فیستیڤاڵەكە لە بناری چیای كۆدۆ له‌ شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌ران له‌ نزیک شارۆچکه‌ی چۆمان بەرێوە دەچێت.

جێگای ئاماژه‌یه‌ ئه‌م فیستیڤاله‌ به‌ سپۆنسه‌ری که‌رتی تایبه‌ت ده‌کرێ. هه‌روه‌ها ساڵی (1957) له‌ سه‌رده‌می مه‌لیك فه‌یسه‌لی دووه‌م ئه‌و یاریه‌ بۆ یه‌كه‌م جار له‌ عێراق و باشوری كوردستان له‌م شوێنه‌ ئه‌نجام دراوه‌.

ئه‌م بابه‌ته 409 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:18:16/02/2016



Copyright 2015. xelk.org. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com