(٧)سودی سەرسوڕهێنەری مۆز بۆ کەسێکی ئاسایی و ئەوانەی وەرزش دەکەن

(٧)سودی سەرسوڕهێنەری مۆز بۆ کەسێکی ئاسایی و ئەوانەی وەرزش دەکەن


خەڵک

مۆز، یەکێکە لەو میوە تایبەتییانەی کە سودی زۆری بۆ مرۆڤ هەیە و چەندین سودی دیاریکراوی هەیە ، هەروەها بەکارهێنانی لە کەسێکی ئاساییەوە بۆ کەسێکی وەرزشکار هەمان کاریگەری دەبێت، بەڵام لەڕووی کارو کاردانەوەوە جیاوازییان دەبێت.

تەنها بەخواردنی دوو مۆز، مرۆڤ دەتوانێت ماوەی ٩٠ خولەک وەرزش بکات و مەشقە قورسەکان ئەنجام بدات بەبێ ئەوەی وزەی لێببڕێت.

بەشێوەیەکی گشتی "مۆز" سودی زۆرە، ئەمانەش چەند سودێکین:
١. سەرچاوەی وزە: دەکرێت نیو کاتژمێر بەر لەئەنجامدانی مەشقەکان مۆزیك بخۆیت، ئەوەیش یاریدەدەر دەبێت لە بەدەستهێنانی وزەیەکی زۆر، لەبەرئەوەی کاربۆهیدرات سەرچاوەی سەرەکی وزەیە لەجەستەی مرۆڤدا، ئەگەر یاریزانانی لەش جوانی (کمال اجسام) بەشێوەیەکی بەردەوام مۆز وەک سەرچاوەی وزە بەکاربهێنن ئەوا سودی بۆ زیادکردنی کێشیان دەبێت و لەهەمان کاتیشدا وزەی تەواویان پێدەبەخشێت.
٢. بەهێزکردنی خوێن: لە مۆزدا ڕێژەیەکی زۆر (ئاس" هەیە. ئەوەیش دەبێتە پاڵپێوەنەر بۆ زیادکردنی هۆرمۆنی هیمۆگڵۆبین لەخوێندا و بە چارەسەرێک بۆ کەمی خوێن هەژمار دەکرێت.
٣. ساردکەرەوەی دەرون: لە مۆزدا ڤیتامینی (بی) زۆرە، ئەوەیش یاریدەدەر دەبێت لە خاوکردنەوەی سیستمی عەسەبی و سودێکی تریشی ئەوەیە لە قەڵەوی دەتپارێزێت.

٤. سارێژی مماندووی ماسولکەکان: سودێکی تری مۆز ئەوەیە کە یاریدەدەرە لە ساڕێژی ماندوبنی ماسولکەکان، کاتێک وەرزشکار مەشق دەکات ماسولکەکانی دەچنە قۆناغی بەکاربردن و وێرانکردنی هەندێک لەخانەکانەوە، بەڵام لەدوای مەشق خواردنی مۆز ئەو حاڵەتە ناهێڵێت و زووتر دەتخاتە سوڕی چارەسەرەوە.

٥. بەهێزکردنی ئێسکەکان: لە مۆزدا ماددەی پۆتاسیۆم هەیە کە یاریدەدەرە لە کەمکردنەوەی سۆدیۆم لەجەستەی مرۆڤدا کە دەبێتە هۆی لاوازی ئێسکەکان، پۆتاسیۆم بۆخۆیشی سود بە ئێسکەکانی لەش دەگەیەنێت و بەهێزیان دەکات، لەبەرئەوەیە مۆز بە یەکێک لە بەهێزکەرەکانی ئێسک ناودەبرێت.
٦. توانای بەرگری زیاد دەکات: بەپێی زانیارییە پزیشکییە نوێیەکان، خواردنی مۆز بەنسبەت وەرزشکارانەوە وەک ئەرکێکی سەپێنراو وایە، چونکە لەگەڵ پۆتاسیۆمەکەی چەندین جۆر ماددەی تر هەیە وا دەکەن لەشی مرۆڤ بەرگری زیاتر بێت، بەتایبەت وەرزشکارانی بایسکیڵسواری.
٧. زاڵبون بەسەر ماندویەتی دا: خواردنی مۆز و زیادبونی پۆتاسیۆم دەبێتە هۆی هاوسەنگ کردنەوەی لێدانی دڵ، هانی دڵ دەدات ئۆکسجینی زیاتر ئاڕاستەی دەماغ بکات، هەروەها هاوسەنگی ئاوی لەش دەپارێزێت، ئەوەیش واتای زاڵبون دەگەیەنێت بەسەر ماندویەتیدا.

ئه‌م بابه‌ته 1924 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:05:12:11/02/2016



Copyright 2015. xelk.org. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com