دوو ڕاهێنەری خۆبەخش لە پارکی ئازادی کێشی خەڵکی دادەبەزێنن

دوو ڕاهێنەری خۆبەخش لە پارکی ئازادی کێشی خەڵکی دادەبەزێنن


سلێمانی-ئادرا جەزا

دوو راهێنەری خۆبەخش ڕۆژانە لەنێو پاركی ئازادی وەرزش بەو هاوڵاتیانەدەکەن کە كێشیان زیادە.

لەوبارەیەوە، بنار ڕەزا، سەرپەرشتیاری پڕۆژەكە بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، پڕۆژەكەیان خێرخوازییە و خۆبەخشانە هەفتەی سێ ڕۆژ بۆ ماوەی سێ مانگ وەرزش بەخەڵك دەكەن، ئەگەر زانییان پڕۆژەكەیان سەركەوتوو بووە و كێشیان دابەزیوە، ئەوا تازەی دەكەنەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، بەشداربووانی پڕۆژەکە نزیكەی شەست كەس دەبن و بەردەوامیش ژمارەی ئەندامەكان ڕوو لەزیادبونە، هاوكات لەگەڵ ئەم وەرزشەدا بەرنامەی خواردن بۆ بەشداربوانی پڕۆژەكە دادەنێن.

باسی لەوەشكرد، بەشداربوانی پڕۆژەكە تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 50 ساڵیدایە و هەموو كەسێكیش دەتوانێت لەگەڵیان بەشداریبكات و وەرزش بكات.

بەپێی ئەو خشتەیەی کە دوو ڕاهێنەرەکە دیارییان کردووە، شەممە و چوارشەممە لەپاركی ئازادی وەرزش دەكەن و ڕۆژانی هەینیش شاخەوانی دەكەن.




ئه‌م بابه‌ته 659 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:04:42:11/02/2016



Copyright 2015. xelk.org. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com