دهۆك بۆ ریزی یانە پلە یەكەكان دابەزی

دهۆك بۆ ریزی یانە پلە یەكەكان دابەزی


مەسعود حەسەن

بەهۆی پاشەكشێ كردنیان لە خولی نایابی تۆپی پێی عێراق، یەكێتی تۆپی پێی عێراق بڕیاریدا یانەی دهۆك بۆ ریزی یانە پلە یەكەكان داببەزێنێت و هەمو ئەنجامەكانیشی بسڕێتەوە، لەگەڵ سزای پێبژاردن. 

عەلی جەبار سەرۆكی لێژنەی پێشبڕێیەكان لە یەكێتی تۆپی پێی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ فرانس پرێس گوتی: بەگوێرەی رێنماییەكان، یەكێتی تۆپی پێی عێراق سزای هەر یانەیەك دەدات ئەگەر پاشەكشێ لە خولەكە بكات، هەروەها بە پێبژاردنیش سزا دەدرێت.

ناوبراو راشیگەیاند" جگە لەوەی یانەی دهۆك بۆ ریزی یانە پلە یەكەكان دابەزی، هەروەها بە بڕی بیست هەزار دۆلار سزا درا، پێشوتر یانەی دهۆك بە مەرجی سەلامەتی گیانی یاریزانان بەتایبەتی لە یاریگاكانی بەغدای پایتەخت، بڕیاریدا بەشداری لە خولەكە بكاتەوە، بەڵام یەكێتیەكە داواكەی یانەی دهۆكی جێبەجێ نەكرد.

یانەی دهۆك لە یاری هاتنی قۆناغی پێش كۆتایی جامی تۆپی پێی عێراق لە بەرامبەر قوە جەویە، بە هەڕەشەی هاندەرانی جەویە ماڵئاوایی لە جامەكە كرد، كە زۆر نزیك بوو بگاتە یاری كۆتایی.

ئه‌م بابه‌ته 400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:08:51:10/02/2016



Copyright 2015. xelk.org. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com