سیلینا گۆمێز... بەدرێسێکی بێقۆڵی سپۆرزەوە سەرنجی ئامادەبوانی بەلای خۆیاندا ڕاکێشا

سیلینا گۆمێز... بەدرێسێکی بێقۆڵی سپۆرزەوە سەرنجی ئامادەبوانی بەلای خۆیاندا ڕاکێشا


خەڵک

سیلینا گۆمێز، گۆرانیبێژی ناوداری ئەمریکا و جیهان شەوی ڕابردوو لەیاریی نێوان سان ئەنتۆنیۆ سپۆرز و لۆس ئەنجلس لەیکەرز وەک هاندەر ئامادە بوو.

سەرەڕای ئەوەی کیژۆڵە ناودارەکەی ئەمریکا لە زۆرینەی یارییەکاندا ئامادە دەبێت، بەڵام تا ئێستا بەڕەسمی خۆشەویستی خۆی بۆ هیچکام لە تیمەکانی (ئێن بی ئەی) دەرنەبڕیوە، بەڵام شەوی ڕابردوو درێسی سان ئەنتۆنیۆ سپۆرزی پۆشی و گومانەکانی ڕەواندەوە.

بەوهۆیەشەوە کامێرای یاریگا خرایە سەر جوانکیلەکەی ئەمریکا و ئەویش نمایشی بە درێسە بێقۆڵەکەیەوە کرد، هەروەها دواتریش لەلایەن وێنەگرانەوە چەندین وێنەی نایابی بڵاوکرانەوە کە ئەمە بەشێکە لە وێنەکان:









ڤیدیۆ:

ئه‌م بابه‌ته 2820 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:06:25:07/02/2016



Copyright 2015. xelk.org. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com