کاوه‌ ئه‌حمه‌د پۆستی سه‌رۆکایه‌تی لقی سلێمانی وه‌رگرت

کاوه‌ ئه‌حمه‌د پۆستی سه‌رۆکایه‌تی لقی سلێمانی وه‌رگرت


دانه‌ر ئه‌سڵان - خه‌ڵک

ئەمڕۆ لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی لیژنەی ئۆڵمپی لە شاری سلێمانی، هەڵبژاردنی دەستەی نوێی نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێتی تۆپی پێی سلێمانی سه‌ر به‌یه‌کێتی تۆپی پێی عیراق به‌ڕێوه‌چو، تیایدا سەرۆک و جێگر و ئەندامانی نوێ دیاری کران.

‌سەرەتا، ئیبراهیم قاسم سەرۆکی یەکێتییەکە هەڵوەشاندنەوەی دەستەی پێشووی ڕاگەیاند و دواتر ناوبراو دیسانه‌وه‌ چووەوە نێو کێبڕکێی هەڵبژاردنەکە کە بە ئامادە بوونی عەبدول خالق مەسعودی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق و سەفین کانەبی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و چەندان کەسێتی وەرزشی شارەکە و دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەڕێوەچوو.

له‌ ئه‌نجامی کۆتاییشدا و پاش جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان، کاوە ئەحمەد ناسراو بە "کاوە عارەب" توانی پۆستی سەرۆکایەتی لقی سلێمانی یەکێتییەکە بۆ خۆی دەستەبەر بکات بە کۆکردنەوەی ٨ دەنگ بەرامبەر بە تەنها ٤ دەنگ بۆ سەرۆکی پێشوو.

پۆسته‌کانی تریش به‌م شێوه‌یه‌ بوون:
‌جێگری سەرۆک/ عەباس عەلی بە ٨ دەنگ
‌ئەندام/ شێخ باهیر بە ٨ دەنگ
‌دارایی/ ڕزگار باییز بە ٩ دەنگ
‌سکرتێر/ د.سەردار حەمە عەلی بە ٤ دەنگ 

‌پاش تەواو بوونی پرۆسەکە، سەرۆکی نوێ سوپاسی سەرۆکی پێشووی کرد و ئەویش هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نوێیدا.

‌سەرۆکی نوێی لقی یەکێتییە وەرزشییەکە بەڵێنی باشتر کردنی دۆخەکەیداو هیوای خواست کە بتوانێت درێژە پێدەری کاروانی وەرزشی خۆی بێت لە یەکێتی تۆپی پێی عێراقدا و خزمەت بە وەرزشی شارەکەی بکات و ئەوەی دەستەی پێشوو لە کاری وەرزشی پێی تەواو نەکراوە ئەم بیکات.

ئه‌م بابه‌ته 561 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:04:21:06/02/2016



Copyright 2015. xelk.org. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com