ئه‌و کچه‌ باڵاپۆشه‌ی ئه‌مڕۆ ئۆباما له‌ وتاره‌که‌یدا له‌مزگه‌وتێکی ئه‌مریکا ناوی هێنا کێیه‌؟

ئه‌و کچه‌ باڵاپۆشه‌ی ئه‌مڕۆ ئۆباما له‌ وتاره‌که‌یدا له‌مزگه‌وتێکی ئه‌مریکا ناوی هێنا کێیه‌؟


خه‌ڵک

ئه‌مڕۆ له‌یه‌کێک له‌ مزگه‌وته‌کانی ئه‌مریکا، باراک ئۆبامای سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته‌ وتارێکی پێشکه‌ش کرد و تیایدا به‌ شان و بای موسوڵمانانی وڵاته‌که‌یدا هه‌ڵیدا، له‌نێو هه‌مووشیاندا نمونه‌ی به‌چه‌ندین ئه‌فسانه‌ی سه‌رده‌می ڕابردوو هێنایه‌وه‌و له‌م سه‌رده‌مه‌شدا ناوی (ئیبتیهاج محمد)ی هێنا.

ئیبتیهاج محمد کچه‌ موسوڵمانێکی باڵاپۆشی ئه‌مریکییه‌، به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌فریقییه‌ و یه‌کێکه‌ له‌پاڵه‌وانه‌کانی وه‌رزشی زۆرانبازی شمشێر له‌ ئه‌مریکا، ئه‌م کیژۆڵه‌یه‌ ته‌مه‌نی ٣٠ ساڵه‌ و سه‌رنجی میدیاکانی ئه‌مریکای به‌لای خۆیدا ڕاکێشاوه‌، توانیویه‌تی له‌ پاڵه‌وانێتی هه‌نگاریا و یۆنان دوو میدالیای برۆنز به‌ده‌ست بهێنێت، هه‌روه‌ها له‌م وه‌رزه‌شدا پێگه‌ی خۆی له‌نێو هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی ئه‌مریکای به‌شدار له‌ ئۆڵۆمپیادی ڕیۆ دی جانێرۆ ٢٠١٦ کردۆته‌وه‌.

ئۆباما له‌ وتاره‌که‌یدا ڕایگه‌یاند :" ئێمه‌ شانازی به‌ موسوڵمانه‌کانی ئه‌مریکاوه‌ ده‌که‌ین، مامۆستامانن، لاوانی به‌هره‌مه‌ندن و پاڵه‌وانی وه‌ک ئیبتیهاجمان هه‌یه‌، هه‌سته‌ سه‌رپێ با ئاماده‌بوان بتبینن، ئه‌مه‌ ئه‌و پاڵه‌وانه‌یه‌ که‌ به‌شداری ئۆلۆمپیادی ڕیۆ ده‌کات و ئاڵای سورو شینی وڵاته‌که‌مان به‌رز ده‌کاته‌وه‌، داوامان لێکردووه‌ میدالیای ئاڵتونمان له‌گه‌ڵ خۆی بۆ بهێنێته‌وه‌".

ئیبتیهاج ده‌بێته‌ یه‌که‌مین یاریزانی باڵاپۆش له‌ڕیزه‌کانی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی ئه‌مریکا به‌درێژایی مێژوو، له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌ ناوبراو به‌ میدیاکانی ڕاگه‌یاند :" دایک و باوکم له‌ منداڵییه‌وه‌ حه‌زیان ده‌کرد وه‌رزش بکه‌م، هه‌وڵیاندا وه‌رزشیکم بۆ بدزۆنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رگه‌ ئیسلامییه‌ کلتورییه‌کانمدا بگونجێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش زۆرانبازی شمشێریان هه‌ڵبژارد، چونکه‌ هه‌موو جه‌سته‌م داپۆشراوه‌".



ئه‌م بابه‌ته 906 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:01:30:05/02/2016



Copyright 2015. xelk.org. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com