له‌ له‌نده‌ن خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی عیراقی وه‌رگرت

له‌ له‌نده‌ن خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی عیراقی وه‌رگرت


خه‌ڵک

یاسر قاسم، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق و یانه‌ی سویندن تاونی ئینگلیزی به‌ڕه‌سمی وه‌ک باشترین یاریزانی پیشوه‌ری عیراق له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵبژێردرا.

ماڵپه‌ڕی یاریزانه‌ پیشه‌وه‌ره‌کانی عیراق ڕاپرسییه‌کی له‌سه‌ر باشترین یاریزانی وڵاته‌که‌ ئه‌نجامدا (ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی عیراق یاریی ده‌که‌ن) و له‌کۆتاییدا یاسر قاسم توانی پله‌ی یه‌که‌م به‌ده‌ست بهێنێت و جاستن میرامیش پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا، هه‌ر به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ڕابیته‌ی یاریزانه‌ پیشوه‌ره‌کان دوێنێ له‌شاری له‌نده‌ن ئاهه‌نگێکی ڕێکخست و له‌لایه‌ن ساڵح ئه‌لته‌میمی باڵوێزی عیراق له‌ به‌ریتانیا به‌ڕه‌سمی خه‌ڵاته‌که‌ی به‌خشییه‌ یاسر.

له‌م باره‌یه‌وه‌ یاسر به‌ سه‌رچاوه‌ ناوخۆییه‌کانی ڕاگه‌یاند :" هه‌ست به‌خۆشحاڵی ده‌که‌م، ئه‌و خه‌ڵاته‌ شه‌ره‌فمه‌نده‌ بۆخۆم و خێزانه‌که‌م".

ئه‌م بابه‌ته 694 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:01:24:04/02/2016



Copyright 2015. xelk.org. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com