چاوه‌ڕوان نه‌کراو ... کێربه‌ر نازناوه‌ گه‌وره‌که‌ی له‌چنگی سیرینا ده‌رهێنا

چاوه‌ڕوان نه‌کراو ... کێربه‌ر نازناوه‌ گه‌وره‌که‌ی له‌چنگی سیرینا ده‌رهێنا


خه‌ڵک

ئه‌مڕۆ یاریی کۆتایی پاڵه‌وانێتی کراوه‌ی ئوسترالیا ئه‌نجامدرا و تیایدا ئه‌نجیلیک کێربه‌ری ئه‌ڵمانی به‌ ئه‌نجامی دوو کۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵه‌یه‌ک له‌ سیرینا ویلیامزی پاڵه‌وانی جیهانی برده‌وه‌.

له‌کۆمه‌ڵه‌ی یه‌که‌مدا کێربه‌ر به‌ئه‌نجامی (٦ -٤) سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، پاسان سیرینا ویلیامزی ئه‌مریکی و یه‌که‌می ڕیزبه‌ندی جیهان کۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می گرت (٣ -٦) و ئاماده‌بوان پێیان وابوو کۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌میش مسۆگه‌ر ده‌کات به‌وپێیه‌ی ئه‌وه‌ شێوازی تایبه‌ت به‌ یاریزانه‌ مێژوییه‌کانه‌، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌، کێربه‌ر به‌ حه‌ماسه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌و کۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌می به‌هه‌مان ئه‌نجامی کۆمه‌ڵه‌ی یه‌که‌م (٦ - ٤) لێبرده‌وه‌ و نازناوه‌که‌ی مسۆگه‌رکرد.

یه‌که‌مینجاره‌ کیژۆڵه‌ ئه‌ڵمانییه‌که‌ نازناوێکی گه‌وره‌ (گراند سلام) به‌ده‌ست ده‌هێنێت، له‌به‌رامبه‌ردا سیرینا نه‌یتوانی ژماره‌ی نازناوه‌کانی (گراند سلام)ی بگه‌یه‌نێته‌ ٢٢ و له‌گه‌ڵ شتیفی گرافی ئه‌فسانه‌ی ئه‌ڵماندا هاوتا ببێته‌وه‌.



ئه‌م بابه‌ته 445 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:04:30:30/01/2016



Copyright 2015. xelk.org. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com