دوای پێنج کاژێری ماراسۆنی ... ڤێرداسکۆ (بای بای) بە نادال کرد

دوای پێنج کاژێری ماراسۆنی ... ڤێرداسکۆ (بای بای) بە نادال کرد


خەڵک

ئەمڕۆ لەمیانی ڕووبەڕوبونوەکانی قۆناغی یەکەمی پاڵەوانێتی ئوسترالیای کراوەدا، هەردوو ئەستێرەی ئیسپانی (ڕافائێل نادال و فێرناندۆ ڤێرداسکۆ) ڕووبەڕوبونەوە.

ڕووبەڕوبونەوە ماراسۆنییەکە ماوەی پێنج کاژێر زیاتری خایاند و لەکۆتاییدا ڤێرداسکۆ توانی بەئەنجامی (٧-٦، ٤-٦، ٣-٦، ٧-٦، ٦-٢) یارییەکە لەبەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوەو زوو بەزوو ڕافا نادالی ڕیزبەندی پێنجەمی جیهان لەو پاڵەوانێتییە گەورەیە بێبەش بکات.

تائێستا دوو ئەستێرە ئیسپانییەکە لە ١٧ یارییدا ڕووبەڕوبونەتەوەو نادال لە ١٤دا براوە بووەو ڤێرداکسۆ تەنها سێ بردنەوەی هەیە، هەروەها ڕووبەڕوبونەوەکەی ئەمڕۆ هاوشێوەی نیوەی کۆتایی ئوسترالیای کراوەی ٢٠٠٩ بوو کە تیایدا نادال سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

ئه‌م بابه‌ته 405 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:30:19/01/2016



Copyright 2015. xelk.org. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com