دەزانیت جۆن سینا ساڵانە چەند ملیۆن وەردەگرێت؟

دەزانیت جۆن سینا ساڵانە چەند ملیۆن وەردەگرێت؟


خەڵک

سەرچاوە ئەمەریکییەکان لەزاری ڕێکخراوی (wwe)یەوە ئاشکرایان کردووە کە جۆن سینای پاڵەوانی زۆرانبازی سەربەستی ئەمریکا ساڵانە زۆرترین موچە وەردەگرێت.

بەپێی ئەو سەرچاوانە، سینای خۆشەویست و پاڵەوانی ئەمریکییەکان ساڵانە بڕی ١٠ ملیۆن دۆلار وەردەگرێت، بەو ڕێژەیەشەوە دەبێتە دەوڵەمەندترین و گرانبەهاترینی بوارەکە لەمێژووی (wwe) دا، هەروەها بەچەند تایمێک گۆڵدبێرگ و ناش و کریس جێریکۆ و ئەندەرتەیکەر و ستۆن کۆڵد و زە ڕۆک و ئەفسانەکەنی تری بوارەکەی تێپەڕاندووە.

لەماوەی رابردوودا سینا نەشتەرگەری لە شانیدا بۆ ئەنجامدرا و بەوتەی خۆی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، نەشتەرگەرییەکە سەرکەوتو بووە ولەسەرەتای ساڵی ٢٠١٦وە ئامادەکاری دەکات و بەم نزیکانەش بە شیعاری (هەرگیز خۆم نادەم بەدەستەوە) دەگەڕێتەوە نێو حەلەبەی زۆرانبازانی ئەمریکا، بڕیاریشە لە جەولەی هندستان لەجێگەی ڕۆمان ڕاینز بەشداری بکات کە ئەویش بەهەمان شێوە نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە.


ئه‌م بابه‌ته 1198 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:03:26:16/01/2016



Copyright 2015. xelk.org. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com