ڕۆنی: بەڵێ، کێشەمان هەیە و پێویستە چارەسەرێکی خێرا بدۆزینەوە

ڕۆنی: بەڵێ، کێشەمان هەیە و پێویستە چارەسەرێکی خێرا بدۆزینەوە


خەڵک – کەناڵی مانچستەر یونایتد

واین ڕۆنی، ئەستێرەی ئەستێرەکانی یانەی مانجستەر یونایتد چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی یانەکەی ئەنجام دەدات و تیایدا باسی تەواو لەو یەکسانبونە دەکات کە بەرامبەر نیوکاسڵ تۆماریان کردووە، سەرەتا ناوبراو لەپاش یارییەکە بێزاری خۆی لە ئەنجامەکە ڕاگەیاند و لەم چاوپێکەوتنەشدا دەردە دڵی خۆی ئاشکرا دەکات و بە تەواوی ڕاو بۆچونی خۆی دەڵێت.

سەرەتا... بەرامبەر نیوکاسڵ باش دەستتان پێکرد، بەڵام دوای ئەوەی بۆ واتان لێبەسەرهات؟

سەرەتا دوو گۆڵمان تۆمارکرد و کۆنترۆڵی دۆخەکەمان کرد، بەڵام دواتر خۆمان ڕێگەمان پێدان بگەڕێنەوەو مەترسی لەسەرمان دروست بکەن، ئەوەبوو ئەنجامەکەیان یەکسان کردەوە، دواتر گۆڵی سێیەممان تۆمارکرد و دیسانەوە ئەنجامەکەیان یەکسان کردەوە لەکۆتا ساتەکاندا، ئەوەیش بەڕاستی شتێکی ناخۆش و بێزارکەرە.

دەکرا باشتر مامەڵە لەگەڵ یارییەکە بکەن؟

بەڕای من گۆڵی سەخیف و پڕوپوچمان لێکرا و بەشێوازێکی پڕوپوچتر، دەکرا زۆر بەئاسانی خۆمان لێبپارێزین، شێوازی تۆمارکردنی گۆڵەکان وام لێدەکات هەست بەبێزاری و ڕوخان بکەم، بەتایبەت کە دوو خاڵی گرنگیشمان لەدەستدا.

بەڕای تۆ چارەسەر چییە؟

هەموو یارییەک سێ گۆڵت لەسەر تۆمار بکرێت شتێکی ئاسایی نییە، پێویستە چارەسەری خێرای هێڵی بەرگریمان بکەین و ئەو لاوازییە بشارینەوە، لەبەرامبەردا ئێمەش گۆڵی زیاتر تۆمار بکەین و چیتر ڕێگە نەدەین ئەو ژمارە گۆڵە بێشومارەمان لەسەر تۆمار بکرێت.

کەواتە تۆ پێتوایە بەهێزکردنی هێڵی بەرگری ئەنجام و ئاستی یانەکە بەرز دەکاتەوە؟

دەکرێت بەردەوام بیت لەگۆڵ تۆمارکردن، بەڵام لەهەمان کاتدا تۆڕی گۆڵەکەمان بهەژێنرێتەوە واتا کێشەیەک هەیە، هەقی خۆیەتی هاوسەنگی بگێڕینەوە لەنێوان هێڵەکاندا بەشێوەیەک کە بتوانین گۆڵ تۆمار بکەین و گۆڵی خۆشمان بپارێزین.

سوپاس بۆ تەرخانکردنی کاتەکانت بۆ ئێمە...

سوپاس بۆ ئامادەبون و پرسیارکردنی ئێوەش...


ئه‌م بابه‌ته 24474 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:51:15/01/2016



Copyright 2015. xelk.org. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com