جیۆکۆڤیچ ساڵی نوێی بە تێکشکاندنی نادال دەست پێکرد

جیۆکۆڤیچ ساڵی نوێی بە تێکشکاندنی نادال دەست پێکرد


خەڵک

نۆڤاک جیۆکۆڤیچ، یەکەمی ڕیزبەندی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی و پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو لەیەکەمین پاڵەوانێتییەکانی ساڵی ٢٠١٦ سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر ڕافائێل نادالی ئیسپانی بەدەست هێنا.

ئەمشەو لەیاریی کۆتایی پاڵەوانێتی کراوەی قەتەر، جیۆکۆڤیچ بە بردنەوەی دوو گێمی لەسەریەک (٦ - ١)(٦ - ٢) و لەماوەی یەک کاژێردا توانی بەسەر رافائێل نادالی ئیسپانی دا سەربکەوێت و نازناوەکە مسۆگەر بکات.

یارییەکەی ئەمشەو ١٦م فاینەڵە لەسەریەک بەشداری تێدا دەکات و ٢٤ نازناوی لەمێژوویدا بەدەستهێناوە بەرامبەر ٢٣ بۆ نادال.

وەرزی ڕابردوو ئەستێرە سڕبییەکە لەکۆی چوار پاڵەوانێتییە گەورەکە توانی سیانیان مسۆگەر بکات و نازناوی پاڵەوانی وەرزیش بەدەست بهێنێت، لەبەرامبەردا ماتادۆرە ئیسپانییەکە لەکۆتا ١٠ ڕووبەڕوبونەوەدا لە نۆ یارییدا بەرامبەر "نۆلیتۆ" شکستی هێناوە.

ئه‌م بابه‌ته 395 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:12:09/01/2016



Copyright 2015. xelk.org. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com