من زلاتانم: سەرسامی ڕۆماریۆ و ڕۆناڵدۆ بوم و پێڵاوەکانم بایی پارەی ژەمە خواردنێکی هاوڕێکانم بوو !
وەرگێڕانی/ کاروان کەریم مەحمود
دوای ئه‌وه‌ی له به‌شی حه‌وته‌می کتێبه‌که‌ی من
"زلاتانم"دا باسی یاریزانەکەمان کرد که په‌یوه‌ندی به یانه‌یه‌ی نوێ کرد،
لێرەدا رووداوه‌کانی له‌گه‌ل یانه نوێیه‌که‌ی ده‌خه‌ینه‌ڕو...
ئێبرا باس له کهشو هه‌وای یانه نوێیه‌که‌ی دەکات
و ده‌ڵێت: من له‌و کاته‌دا ته‌مه‌نم 13 ساڵ بوو که په‌یوه‌ندیم به یانه نوێیه‌که‌م
کرد ئەویش یانه‌ی مالمۆ بوو، لێرە ته‌نها من و تۆنی هاورێم خه‌ڵکی ئه‌م شاره نه‌بوین
ئه‌وانی تر سه‌رجه‌میان خه‌ڵکی شاری مالمۆ بون، من و تۆنی وه‌ک بێگانه‌یه‌ک بوین له‌نێوانیاندا،
له‌و کاته‌دا من دلخۆشترین مرۆڤ بوم له‌سه‌ر زه‌وی، زۆر دڵم به یانه نوێیه‌که‌م خۆش
بوو، باوکم له مالمۆ ماڵێکی جوان و گه‌وره‌ی هه‌بوو، بەڵام له‌کاتی یارییه‌کاندا له‌گه‌ڵ
من نه‌بوو، من زۆر به شێوه‌یه‌کی سه‌رسورهێنه‌ر یاریم به یاریزانه‌کان ده‌کرد و جولانه‌وه‌ی
وام ئه‌نجام ده‌دا که هه‌موو ئاماده‌بوان پێ سه‌رسام بوون، له یه‌کێک له یارییه‌کان
من کارتێکی زه‌ردم ورگرت و ناوبژیوان پێیوتم: تۆ ناتوانی ئه‌و ره‌فتارانه له نێو
یاریگا بکه‌یت !
منیش به‌سه‌ریدا هاوارم کرد و پێموت: بڕۆ بۆ دۆزه‌خ،
ئینجا ڕۆیشتم بەجێمهێشت.
له‌و کاته‌دا سه‌رجه‌م یاریزانی هه‌ردوو تیپ بووه
کێشه له نێو یاریگادا ئه‌مه‌ش کارێکی ئاساییه له کاتی ئێستاش له نێو یاریگادا
شتی وا روده‌دات، دواتریش راهێنه‌ر منی له یاریگا ده‌رهێنا چونکه زۆر توره‌بووم،
که یاریگاشم جێهێشت له دلی خۆم ده‌موت برۆ بۆ دۆزه‌خ، له‌و کاته‌دا کۆمه‌لێک له
باوکی منداڵه‌کان له یاریگا بوون و ئه‌و ره‌فتاره‌ی منیان بینی و زۆر پێ دلگران بوون،
ئه‌مه یه‌که‌م کێشه‌م بوو له‌گه‌ل یانه‌که‌م.
دوای ئه‌م رووداوه یه‌کێک له باوکی قوتابیه‌کان
سکاڵایه‌کی پێشکه‌ش به به‌رپرسانی یانه‌که کردبوو، تیایدا چه‌ندین واژووی باوکی یاریزانه‌کانی
تری کۆکردبۆوه تیایدا هاتبوو: پێویسته یاریزان زلاتان له یانه‌که دوربخرێته‌وه،
بۆ ئه‌وه‌ی منداڵانانی تر تووشی هه‌مان ره‌فتاری زلاتان نه‌بنه‌وه.
بەپێی داواکارییەکەی ئەوان، زلاتان نابێت له‌و یانه‌یه
به‌رده‌وام بێت، منیش دوای ئه‌وه‌ی به‌م کاره‌م زانی زۆر توڕه‌بووم و وه‌ک شێتم لێهاتبوو،
بۆ ئه‌وه‌ی تۆله‌ی خۆم له باوکی ئه‌م منداڵانە بکەمەوە، بریارم دا له منداڵه‌که
بده‌م (ئەوەی باوکی سکاڵای تۆمار کردووە) و زۆر به‌هێز له‌و منداڵه‌م دا له‌هۆش خۆی
چو، منداڵه توشی ئازار بوو لهسهریداو له نه‌خۆشخانه خه‌وێنرا، دوای ئه‌م رووداوه
زۆر په‌شیمان بومه‌وه‌و گوڵم بۆ برد له نه‌خۆشخانه‌و داوای لێبوردنم لێکرد.
ئه‌م کاره بێ ئهقڵانهی من وای له‌باوکی ئه‌و منداڵانه
کرد که سوربن له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌م له تیپه‌که و منیان به نه‌خۆش له‌قه‌ڵه‌مدا،
به‌ڵام راهێنه‌ری تیپه‌که(ئاکی کالینبیرگ) ئه‌و داوایه‌ی رهتکردەوەو پشتگیری منی
کرد، داوای له باوکی منداڵه‌کان کرد ده‌ست وەرنەدەنە کاروباری ناوخۆیی یانه‌که،
پاشان هه‌موو ئه‌و داواکاریانه‌ی ره‌ت کرده‌وه.
(ئاکی) راهێنه‌رێکی نوێ بوو و زۆر یارمه‌تی منی ده‌دا
هه‌رده‌م هانی ده‌دام بۆ وه‌رزش و په‌ره به‌ئاستی خۆم بده‌م، من سه‌ره‌تا نه‌مده‌زانی
بۆچی ئه‌و راهێنه‌ره پالشتی من ده‌کات سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی من خۆشه‌ویست نه‌بوم له‌ناو
تیپه‌که، بەڵام دواتر زانیم ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که من یاریزانێکی ئاست به‌رزو
به‌هێز بوم و جوڵانه‌وه‌ی زۆر جوانم ئه‌نجام ده‌دا و پێم سه‌رسام بوو، هه‌رده‌م پێی
ده‌وتم تۆ باشترین یاریزانی تیپه‌که‌ی منی.
بۆیه دوای ئه‌م هه‌موو کێشه‌یه فێری زۆر شتی نوێ
بووم له جیهانی وه‌رزشی، فێری ئه‌وه‌بوم یاریزانی لاو پێش ئه‌وه‌ی ئاستی به‌رز بێت
ده‌بێت ره‌وشت به‌رز بێت و رێزی هه‌موو که‌سێک بگرێت، چ له‌ناو یاریگا یاخود له ده‌ره‌وه‌ی
یاریگا، هه‌روه‌ها له یاریزانێکی هاورێم به‌ناوی لیڤی پێرسون فێربوم کە ده‌بێت راهێنان
به شێوه‌یه‌کی جدی بکەم، هەروەها فێربوم کە پێویستە زیاد له پێویست راهێنان بکه‌یت
تاوه‌کو ده‌گه‌یته ئاواتی خۆت.
ئێبرا ده‌رباره‌ی کاره‌کانی خۆی که به‌منداڵی ئه‌نجامی
داوه زیاتر دەڵێت : ده‌بوایه من به پێی بیری خۆم هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌م زیاتر له یاریزانه‌کانی
تر، ئه‌وه خویه‌کی منداڵیم بوو هه‌رده‌م هه‌وڵم ده‌دا وه‌ک چۆن خۆم ده‌مه‌وێ وا مامه‌ڵه
بکه‌م، من کاتێک بیرم له شوێنی خۆم ده‌کرده‌وه زۆر به هیوا نه‌بوم ئه‌و کاته‌ی ده‌چومه
راهێنان زۆر بێ زار ده‌بوم، شوێنی راهێنانه‌کان زۆر دووربو له ماڵی ئێمەوە بەڵام
هه‌رچۆنێک بێت هه‌وڵم ده‌دا راهێنانه‌کانم به‌ته‌واوی ئه‌نجام بده‌م، زۆر جار بیرم
له دزینی بایسکیل ده‌کرده‌وه به‌تایبه‌تی کاتیک بایسکلێکی جوانم ده‌بینی.
/zlatanbyccelirahenar.jpg)
بایسکیڵی ڕاهێنەرەکەمم دزی
ڕۆژیکیان من بایسکیڵکی زۆر جوانم بینی که ره‌نگی
زه‌رد بوو، له‌سه‌ر بایسکیڵهکه کۆمه‌لێك له سندوقی جوان هه‌بوو له‌و کاته‌دا له
خۆمم پرسی: بۆ نا؟ چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش بدزم؟ بایسکیڵکی زۆر باشه، پاش ماوه‌یه‌ک
بیرم له‌و سندوقانه کرده‌وه که له‌سه‌ر بایسکیڵهکه بوو له‌و کاته‌دا بۆم ده‌رکه‌وت
که ئه‌م بایسکیڵه بۆ گواستنه‌وه‌ی نامه‌یه، بەڵام دواتر بایسکیڵهکهم دزی و بۆ
شوێنێکی دوور ڕۆیشتم و نه‌مده‌ویست نامه‌و پۆسته‌ی خه‌ڵك بدزم.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو کاره‌م، بەڵام به‌رده‌وام
بووم له کاری گه‌وره‌تر و جارێکی تریش بایسکیڵکی ترم دزی و له دووری ماڵی خۆمام ڕامگرت،
پاشان بردمه‌وه ماڵه‌وه‌و و له ژووری خۆم له نێو جله‌کانم دامنا، قفلی بایسکیڵهکهم
کرده‌وه که سه‌یرم کرد زۆر پێی سه‌رسام بوم، بایسکیڵکی نوێ بوو و یه‌کێک بوو له
بایسکیڵە شاهانەییەکان، دواتر بۆم ده‌رکه‌وت ئه‌م بایسکیڵه هی راهێنه‌ری تیپه‌که‌مانه،
بۆیه دوای سێ رۆژ تیپه‌که‌م بریاریدا که کۆبونه‌وه‌یه‌ک ئه‌نجام بدرێت له‌و کاته‌دا
من هه‌ستم کرد که کۆتاییم پێ هاتووه، کۆبونه‌وه‌کان هه‌رده‌م له‌کاتی هه‌بونی کێشه‌یه‌ک
ده‌کرا له‌و کاته‌شدا ده‌مویست که درۆیه‌ک ئاماده بکه‌م و خۆم له‌و کێشه‌یه به‌دوور
بگرم، وه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێم: من نه‌بووم، به‌ڵکو براکه‌م ئه‌م کاره‌ی کردووه و هه‌روه‌ک
پێش بینیم کرد کۆبونه‌وه‌که له‌سه‌ر دزینی بایسکیڵی راهێنه‌ر بوو.
له ئێمه‌یان پرسی: ئێوه بایسکیڵهکهتان دیوه؟
وه‌ڵاممان دایه‌وه که نه‌خێر نه‌مانبینیوه، منیش واموت ! وا خۆم پیشاندا ئاگاداری
ئه‌م کاره نیم و وتم من نه‌مزانیه‌وه و نه‌مبینیوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وەی من
بایسکیڵەکەم دزیبو هه‌ستم به تۆزیک ترس و دڵه‌ڕاوکێ کرد، له خۆمم ده‌پرسی: من چیم
کرد؟! دزینی بایسکیڵی راهێنه‌ر!
بیرم کرده‌وه که هیچ شه‌رمێکی تێدانیه، بەڵام
که هه‌ستم ده‌کرد راهێنه‌ره‌که‌م فێری یاری کردن و جوڵانه‌وه و کاری هونه‌ریم ده‌کات
زۆر په‌شیمان دەبومهوه، بەڵام هه‌ر گوێم پێنه‌دا، چونکە ئه‌وه فه‌لسه‌فه‌ی منە...
من دزی بایسکیڵم.
هه‌رده‌م له دڵەڕاوکێدا بوم و ترسم هه‌بو، بۆیه
بڕیارم دا بایسکیڵهکه بۆ راهێنه‌ر بگه‌رێنمه‌وه و چومه لای راهێنه‌ر و پێموت:
ئه‌وه‌تا بایسکیڵهکهت، من بایسکیڵهکهم پێ دایەوه و زۆر له‌کاردانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ترسام،
بەڵام ئه‌و له‌سه‌ر روخساری پێکه‌نینێکی خه‌مناک دیار بوو وا هه‌ستم کرد که کاره‌که
به خۆشی کۆتایی هات و راهێنه‌ریش لێم خۆشبووە و به‌ڵێنم پێدا کاری وا دووباره نه‌که‌مه‌وه.
له‌و کاته‌دا زۆر خۆشحاڵبوم هه‌رده‌م پێده‌که‌نیم،
پێکه‌نینم کردبووه ئاوێنه‌یه‌ک بهڕوخسارمەوە، بەڵام ئه‌وه‌ش کارێکی ئاسان نه‌بوو
که هه‌رده‌م چاره ڕه‌ش بیت و چەندینجار ئەم مەسەلەیە لەژیانمدا دووبارە
دەبویەوە، چونکە بەردەوام کەلوپەلی وەرزشی و بایسکیڵی خەڵکم دەدزی و ئەم مەسەلەیەش
لەکەسە نزیکەکانی خۆیشم بەدەرنەبو.
/zlatanpelawakan-ggggggggg.jpg)
پێڵاوەکانی ئەوان ئەدیداس بوو، ئەوەی منیش بایی ٥٩
کرۆن بوو
من کوڕێکی هه‌ژار بوم، هاورێکانم له منداڵیه‌وه
ده‌وڵه‌مه‌ند بون و ئه‌و پێڵاوانه‌ی لەپێیان ده‌کرد زۆر گران به‌ها بوون، ئه‌وان له
کۆمپانیای ئه‌دیداس و پوما ده‌یانکڕی که له‌پێستی کانگارو دروست دەکرا، منیش یه‌ک
لاپچینم هه‌بوو که له کۆمپانیای کولونید کڕیبوم به 59.9 کرون، ئه‌و پاره‌یه بۆ
ئه‌وان وه‌ک پارەی ژەمێک خواردن وابو، بەڵام من یارییه‌کی باشم ده‌کرد و وه‌ک ئه‌وانیش
جلوبه‌رگم باش و نوێ نه‌بو، ئه‌وه کاریکی زۆر ناخۆش بوو بۆ من، کاتێک ئێمه سه‌فه‌رمان
ده‌کرد بۆ دره‌وه هاورێکانم دوو هه‌زار تاوه‌کو سێ هه‌زار کرۆنیان پێ بو، بەڵام من
هه‌رده‌م 20 کرۆنم پێبو ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه
بوو که زۆر جار من پاره‌ی کرێ خانوهکهمانم ده‌دا و هه‌رگیز نه‌مده‌توانی وه‌ک هاوڕێکانم
بم و وه‌ک ئه‌وان ره‌فتار بکه‌م.
هاورێکانم ده‌یانوت: زلاتان وه‌ره بڕۆین پیتزا یاخود
هه‌مبه‌رگر بخۆین؟
منیش
دەموت: نه‌خێر دواتر ده‌یکڕم، له‌کاتی ئێستادا من برسیم نییە، بەڵام وا ده‌له‌رزم
له سه‌رما...
ئه‌وه داواکاری هاوڕێکانم بوو که هه‌رده‌م دووباره‌یان
ده‌کرده‌وه، بەڵام من هیچ کاتێک له‌گه‌ڵیان نه‌ده‌چوم بۆ شمەک کڕین، من وه‌ک ئه‌وان
ده‌وڵه‌مه‌ند نه‌بوم هه‌رده‌م هه‌وڵم ده‌دا هه‌رچۆنێک بێت لێیان دووربکه‌ومه‌وه
تا پێم نه‌لێن ئێبرا برۆین نان بخۆین، هه‌وڵم ده‌دا رێگه‌یه‌ک بدۆزمه‌وه له هه‌ڵسوکه‌وتی
ئه‌وان بزانم، ئه‌وان هه‌رده‌م هه‌وڵیانده‌دا که من لەگەڵ خۆیان ببەن بۆئه‌وه‌ی ژه‌مه
خواردنی گران به‌ها بخۆین، به‌راستی ئه‌وه کارێکی زۆر ناخۆش بوو بۆ من که زۆر جار
شه‌رمه‌زار ده‌بوم و هه‌ستم به‌دڵتەنگی ده‌کرد.
وەک وتم، هه‌رده‌م خۆم دەرباز ده‌کرد، من بهگوزەرانێکی
پڕ ئاستەنگ و هەژاری ڕاهاتبوم، ڕانەهاتبوم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بڵێم ته‌نها 10 کرۆنم
پێیە، یاخود بڵێم من هیچ شتێکم پێ نیه ته‌نانه‌ت یه‌ک ئیره‌ش( 1 کرۆن = 100 ئیره
)، له‌راستیدا ئه‌وه کارێکی باش بوو زۆریش شێتانه بوو، من کوڕێکی سەرکێش بوم له
رۆزینگارد و زۆر جیاواز بوم، ئه‌وه هه‌ڵسوکه‌وتی من بوو.
/zlatanronaldo.jpg)
یاریزانانی سویدم نەدەناسی و سەرسام بوم بە ڕۆماریۆ
و بیبیتۆ
هیچم له‌سه‌ر هه‌لبژارده‌ی سوید نه‌ده‌زانی ده‌رباره‌ی
ده‌ستکه‌وته‌کانی مۆندیالی1994، هه‌ندێک جار ئێمه له‌گه‌ل تیپی یه‌که‌می سوید یاریمان
ده‌کرد، جارێکیان یارییه‌کمان بینی له نێوان تیپی یه‌که‌م و تیپی (ئەی ئێف کەی گوتبۆرگ)،
یارییه‌کی زۆر گه‌وره‌بوو له‌و کاته‌دا، هاوڕێکانم وه‌ک شێتیان لێهاتبو هه‌وڵیان ده‌دا
بگه‌ن به‌ئه‌ستێره‌کانی سوید به‌تایبه‌تی یه‌کێکیان که ناوی(تۆماس راڤێلی) بوو، هه‌رده‌م ناوی ئه‌و یاریزانه‌یان به پاڵه‌وانی
جیهان ده‌بر،د به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م گۆڵپارێزە له‌مۆندیالی 1994 هه‌لبژارده‌ی سویدی
گه‌یاندبووه چوارگۆشه‌ی زێرین، من نه‌مده‌ناسی، بەڵام خۆشه‌ویستی هه‌موو سویدیه‌کان
بوو.
بێگومان ئه‌وکاته‌ی له روزینگارد بووم جامی جیهانیم
بینیبو، یاری سویدم بینی بوو به‌رامبه‌ر به‌رازیل زۆر سه‌رسام بوم به یاریزانه‌کانی
به‌رازیل به‌تایبه‌تی رۆماریۆ و ببیتۆ، بەڵام من گرنگیم به سه‌یرکردنی یاری نه‌ده‌دا
زۆر به ساده‌یی وهرمگرتبو.
ئێمه بلیتی بینگۆمان ده‌فرۆشت بۆ ئه‌وه‌ی پاره
بۆ یانه‌که‌مان کۆبکه‌ینه‌وه، هه‌رگیز هیچ بیرۆکه‌یه‌کم له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌ده‌زانی
و هه‌رگیز له‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ی که ده‌مکرد هیچم نه‌ده‌زانی که ئه‌و پیاوانه زۆر
حه‌زیان لێده‌کرد، هه‌ڵده‌ستام به فرۆشتنی ئه‌م بلیتانهو ده‌موت: سڵاو سڵاو من ناوم
زلاتانه ببوره که بێزارت ده‌که‌م، ئایا ده‌تانه‌وێت بلیتێک بکرن؟ له ڕاستیدا من
هه‌ندێکم فرۆشت و له‌گه‌ڵ هه‌ندێک له کارتی کریسماس، ئه‌و بلیتانه‌ی که مابوونه‌وه
باوکم هه‌مویانی کڕی، ئه‌وه کارێکی باش نه‌بو، چونکه ئێمه ماڵێکی هه‌ژار بوین زۆریش
پێم ناخۆش بوو که ئه‌وکارانه‌یان به من ده‌کرد له یانەکەم.
/zlatanmaktab.jpg)
زانیم لە یانەی مالمۆ جێگەم نابێتەوە و هیوا
لەژیانمدا دروست بو
لەساڵانی نەوەدەکان به‌رده‌وام بوم له‌یارییکردن
لهڕیزەکانی یانەی مالمۆ، له‌و کاته‌دا تۆنی فلاگێر، گۆدمۆندەر میتی، ماتیاد کۆنکا،
جیمی تاماندی، مارکۆس روزنگێر و من له ریزی یانه‌که یاریمان ده‌کرد له‌گه‌ل کۆمه‌لێک
یاریزانی تر، من ئاستم رۆژ له‌دوای رۆژ باشتر ده‌بو، بەڵام هه‌رده‌م ئه‌و لیسته
ڕەشە مابوو که ناوی منی تێدابوو، باوکه‌کان هەردەم داوای دورخستنه‌وه‌ی منیان ده‌کرد.
بۆیه زانیم من له‌م یانه‌یه جێگام نابێته‌وه به‌هۆی
ئه‌وه‌ی باوکی منداڵه‌کان ده‌ستیان به‌سه‌ر یانه‌که‌دا ده‌گرت، لەبەرئەوە منیش یانه‌که‌م
گۆڕی و ڕوومکرده یانه‌یه‌کی تر، باوکم به‌م کاره زۆر دڵگران بوو، هه‌رگیز پشتگیری
نه‌ده‌کردم، باوکم وه‌ک باوکی یاریزانه‌کانی تر نه‌بو جلی وه‌رزشم بۆ بکرێت و پێلاوی
چاکم بۆ دابین بکات، هه‌رگیز پشتی منی نه‌ده‌گرت ئه‌وه‌ش وای له من کردبو که زۆر
دڵته‌نگ دەرکەوم و له‌و کاته‌دا له توڕەییدا خەریکبو ده‌مردم.
من له ژیانم هیچ هیوایه‌کم نه‌بو ته‌نها یاریم ده‌کرد
و هیچیتر، کاتێک ڕوومکرده یانه نوێیه‌که‌م شتێکی نوێ له ژیانم ڕویدا ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو
که له‌و یانه‌یه راهێنه‌رێکمان هه‌بوو قسه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌که کرد و پێیوتن:
گه‌ر بێت‌و گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئێبرا مۆر نه‌که‌ین، ئه‌وا به‌هره‌دارێکی گه‌وره‌مان له‌ده‌ست
ده‌چێت.
بەم هۆیەوە یانه نوێیەکەم بۆندیان پێشکه‌ش کردم
تا له‌تیپی لاوان یاری بکه‌م، ئه‌وه‌بو باوکم واژوی له‌سه‌ر بۆنده‌که کرد و مانگانه
بری 1500 کرۆنم وەک موچە وه‌رده‌گرت، ئه‌وه یه‌که‌م هه‌نگاوی من بوو له تۆپی پێ،
بێگومان من چاوم له هه‌نگاوی گه‌وره‌تر بوو و هه‌وڵم بۆ زیاتر ده‌دا و هیچ شتێک
لەلام مەحاڵ نەبوو.
ئێبرا ده‌رباره‌ی سه‌رسام بوونی خۆی و هاورێکانی
به سه‌مای سامبا ده‌لێت: من زۆر به شێوه‌یه‌کی جدی کارم ده‌کرد و هه‌وڵم ده‌دا هه‌رده‌م
په‌ره به ئاستم بده‌م له قوتابخانه، تۆنی هاورێم یاریزانێکی زۆر باش بوو ئاستی
تا بڵێی به‌رز بوو من زۆر هه‌وڵم ده‌دا وه‌ک تۆنی یاری بکه‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو
من خوێندنم پشتگوێخست و هه‌موو ژیانم بۆ یاریکردن ته‌رخان کرد، منداڵانی مالمۆ زۆر
بههرهداربوون له تۆپی پێ و یاریزانی زۆر چاک هه‌بوو له قوتابخانه‌که‌مان، هه‌موو
کێبرکێی یه‌کترمان ده‌کرد، هه‌موو چاودێری یاریکردنی به‌رازیل و ڕۆنالدۆ و ڕۆماریۆمان
ده‌کرد و پاشانیش هه‌مان جوڵانه‌وه‌ی ئه‌وانمان دوباره ده‌کرده‌وه.
یاریزانانی هه‌لبژارده‌ی به‌رازیل جوڵانه‌وه‌ی خێرایان
ده‌کردو ئێمەش زۆر سه‌رسام بووین پێیان و دەمانوت: چۆن ئه‌وان ده‌توانن ئه‌و کاره
بکه‌ن! بیرمان ده‌کرده‌وه به‌رازیلیه‌کان چۆن ده‌توانن له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا ئه‌و
جوڵانه‌وه خێرایانه ئه‌نجام بده‌ن؟! ئه‌و یاری کردنه‌ی به‌رازیلیه‌کان هه‌موو جیهانی
سه‌رسام کردبوو! قوتابخانه‌ی تۆپی پێی به‌رازیل له‌گه‌ڵ هه‌مو وڵاتانی تر جیاواز بوو
بەلامانەوە، هه‌رده‌م و به‌رده‌وام راهێنانمان ده‌کرد له‌سه‌ر یاریکردنی ئه‌وان تا
بگه‌ینه ئاستی ئه‌وان، زۆرێک له‌ئێمه ده‌مانتوانی وه‌ک ئه‌وان بجوڵێینه‌وه، بەڵام
من هه‌نگاو به هه‌نگاو هه‌وڵم ده‌دا بۆیه زۆر به‌یاریزانانی به‌رزایل سه‌رسام بوم.
له‌و کاته‌دا زۆر فێری جولانه‌وه‌ی جوان بوم و لەکاتی
یاریکردندا هه‌موو چاوه‌کانم بەلای خۆمدا ڕادەکێشا، وا یارییم بە ڕکابەران ده‌کرد که
باوکی زۆربه‌ی یاریزانه‌کان به‌م هۆیەوە لای راهێنه‌ر سکاڵایان لەسەر تۆمار ده‌کردم،
بەڵام من قسه‌ی هه‌مویانم ڕه‌تده‌کرده‌وه و هه‌وڵی فێربونی زیاترم ده‌دا، هه‌وڵم ده‌دا
له هاورێکانم جیاواز بم و هه‌رده‌م ڕاهێنانم له‌سه‌ر شێوازی نوێی جوڵانه‌وه و یاری
پێکردنی یاریزانان ده‌کرد، یاری کردن به‌م جۆره کارێکی ئاسان نه‌بو، زۆر ماندو ده‌بوم
له کاتی مەشقکردندا.
ئێبرا زیاتر ده‌ڵێت: له قوتابخانه‌ی سورگین فریسکۆن
زۆر جار وانه‌ی زیاده‌مان ده‌خوێند و بەوهۆیەوە توڕه ده‌بوم، چونکه ئاره‌زوم له‌خوێندن
نه‌بوو و ته‌نها خەیاڵم لای یارییکردن و چۆنیەتی برەودان بوو به تواناکانم، سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ش من زۆر باش فێری وانه‌کان ببوم، پله‌ی پێنجه‌مم به‌ده‌ست هێنا له‌وانه‌ی وێنه
و چواره‌م بوم له‌وانه‌ی ئینگلیزی و له وانه‌کانی کیمیا و و فیزیاش به‌هه‌مان شێوه.
من وه‌ک ئه‌وانه نه‌بوم که کاری مادده بێهۆشکهرهکانیان
ده‌کرد، بەڵام هه‌رده‌م له‌قوتابخانه ده‌ترسام و له دڵه‌راوکێدا بوم و کاری گێلانه‌م
ئه‌نجام ده‌دا زۆر جار مامۆستاکان سکاڵایان له‌سه‌ر من ده‌کرد و هه‌وڵیان ده‌دا ئاقلم
بکه‌ن و ئامۆژگاریان ده‌کردم بۆ ئه‌وه‌ی باش بم له قوتابخانه، نه‌مده‌توانی له پۆل
کاتێکی زۆر دابنیشم و پهڕتوکم له‌پێش بێت، له‌ڕووی چاودێریکردنی وانه‌کان زۆر باش
بوم به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر وانه‌یه‌ک په‌یوه‌ندی به تۆپی پێ هه‌بوایه.
کاتێک باسی توڕه‌بون ده‌که‌ین باوک هیچ جیاوازیه‌کی
نیه له‌گه‌ڵ کوره‌که‌ی، ڕۆژێکیان یارییمان دەکرد و مامۆستایه‌کمان هه‌بوو به‌هه‌ر
کرده‌وه‌یه‌کی من پەستی دەیگرت و ره‌خنه‌ی دەگرت لێم، منیش له‌و کاته‌دا زۆر لێی
توڕه‌بوم و تۆپێکم بۆ هاویشت، وابزانم به‌هێزترین تۆپ بوو که من هاوشتبێتم له جیهاندا
ئه‌مه‌ش بۆ راهێنه‌ر شتێکی چاوەڕوان نه‌کراوە و له‌و کاته‌دا مامۆستاکه‌م هێندە
توڕبو په‌یوه‌ندیان به باوکم کرد و به باوکمیان وت: کوڕه‌که‌ت پێویستی به چاره‌سه‌ری
ده‌روونی هه‌یه! کۆمه‌ڵێک شتی تریان له‌سه‌ر من پێوتبو، بەڵام ئه‌وان نه‌یانزانی که
باوکم یه‌کێکه له‌و باوکانه‌ی پێی ناخۆشە باسی منداڵه‌کەی به خراپه بکرێت.
دوای ئه‌و قسانه باوکم لەتوڕەییدا وه‌ک شێتی لێهات
و به به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی وت: ئێوه کێن؟ چۆن رێگه به خۆتان ده‌ده‌ن وا باسی
ده‌رونی کوره‌که‌م بکه‌ن؟ له‌وانه‌یه ئێوه پێویستان به چاره‌سه‌رکردنی ده‌رونی هه‌بێت
نه‌ک کوره‌که‌ی من...
له‌وکاته‌دا منیش به‌و قسانه زۆر توره‌بوم که سه‌باره‌ت
به من به باوکمیان وتبو، بەڵام زۆریش خۆشحاڵبوم که باوکم به‌و شێوه‌یه پشتی منی
گرت و زۆر متمانه‌م به خۆم زیاتر بوو، ئه‌وه‌ی زیاتر منی شێت دەکرد ئه‌وه‌بوو که
له قوتابخانه مامۆستایه‌کی تایبه‌ت به من هه‌بوو که هه‌ر کارێکم بکردایە ده‌هاته
لام و ئامۆژگاری ده‌کردم.
دیداری کچە جوانەکەی مەکتەب
ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی که ئه‌نجامم ده‌دان به‌گشتی هەموو
ژیانمی نەدەگرتەوە و له‌ڕووی سۆزدارییەوە که‌سێکی باش بوم، بەڵام زۆر گرنگیم پێ نه‌ده‌دا،
گه‌ر من ژوانێکم له‌گه‌ل کچێک هه‌بوایه زۆر بڕوام به‌خۆم دەبوو.
سه‌رسام بووم به کچێک له‌قوتابخانه‌که‌ی خۆمان کە
یەکێکبوو لەهەرە جوانکیلەکان، چوم قسه‌م له‌گه‌ڵ کرد و داوای ژماره‌ی مۆبایلم لێ کرد،
ئه‌و کچێکی زۆر جوان بوو بەمشێوەیە قسه‌م له‌گه‌ل کرد:
ئێبرا: ئایا ده‌توانین یه‌کتر ببینین له ده‌ره‌وه‌ی
قوتابخانه؟
کچه‌که: به‌ڵێ بێگومان...
ئێبرا: پێت چۆنه له گۆزتاڤ؟
گۆزتاڤ بریتیه له گۆڕه‌پانی گۆزتاڤ ئه‌دۆڵف، مه‌یدانێکی
گه‌وره بوو له‌مالمۆ، بەڵام کاتێک گەیشتمە مەیدانەکە ئه‌و کچه له‌وێ نه‌بو، له‌و
کاته‌دا من زۆر توڕه‌بوم و وا هه‌ستم ده‌کرد که نایه‌وێت بێت و سه‌یری کاتژمێره‌که‌م
کرد خوله‌کێ، دوو، سێ، ده، ڕاوه‌ستام و بریارمدا که‌مێکی تریش چاوه‌رێ بکه‌م، بەڵام
من وام ده‌بینی ئه‌وه گه‌وره‌ترین سوکایه‌تی پێکردنه به من و له‌وکاته‌دا به‌خۆمم
دەوت: کێ ده‌ڵێ ئه‌و په‌یمانه‌که‌ی ده‌باته سه‌ر؟ له‌و کاته‌دا رۆشتم و گۆرهپانهکهم
به جێهێشت و بیرم له‌وه کرده‌وه که من بۆ ئه‌م کارانه ناشێم و ته‌نها ده‌مه‌وێ
ببم به یاریزانی تۆپی پێ.
دواتر بۆم ده‌رکه‌وت که ئه‌و پاسه‌ی قوتابیه کچه‌کانی
ده‌گواسته‌وه توشی کێشه ببو و بۆیه کچەکەش دواکه‌وت، بەڵام دواتر هات بۆ شوێنه‌که
و که بینیبوی من له‌وێ نه‌بوم زۆر هه‌ستی به دڵته‌نگی کردبو.
کۆتایی به‌شی هه‌شته‌م، له به‌شی نۆیه‌مدا ئێبرا
به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر روداوه‌کان و داهاتووی ئه‌و له مالمۆ ... چاوه‌ڕوان بن
ئه‌م بابه‌ته 6698
جار خوێنراوهتهوه
AM:12:04:27/12/2015