من زلاتانم: لە کێڵگەکەی باوکم فێری یارییکردن بووم و پێیان دەوتم "کوڕی هەشت گۆڵەکە"

من زلاتانم: لە کێڵگەکەی باوکم فێری یارییکردن بووم و پێیان دەوتم "کوڕی هەشت گۆڵەکە"


وەرگێڕانی/ کاروان کەریم مەحمود

له‌ به‌شی شه‌شه‌می کتێبه‌که‌ی "من زلاتانم" باسمان له‌ ڕوداوه‌کانی منداڵی زلاتان کرد و له‌م به‌شه‌شدا باس له‌ یه‌که‌م رۆژی یاریکردنیی ده‌که‌ین که‌ چۆن له‌ کێڵگه‌که‌ی باوکی ده‌ستی به‌ یاری کردن کردووه‌ تا‌کو بۆ‌ته‌ به‌ناوبانگترین یاریزان له‌ وڵاتی سوید...

یارییکردن لەکێڵگەکەی باوکم

ئێبراهیمۆڤیچ له‌ سه‌ره‌تادا ده‌ڵێت: له‌ ڕۆزینگارد کۆمەڵێك کێلگه‌ی جیاواز و جوان هه‌یه‌، بەڵام هیچ له‌م کێلگانه‌ له‌ویتر باشتر نیه‌، هه‌موو کێڵگەکان له‌یه‌ک ده‌چن، له‌ سوید کۆمەڵێك له‌ نه‌ته‌وه‌ی ئه‌لبانی و تورك و نه‌ته‌وه‌کانی تر کێڵگە‌یان هه‌بوو، باوکیشم له‌ ڕۆزینگارد کێڵگە‌یه‌کی هه‌بوو که‌ تیایدا شوێنێکی گونجاوی هه‌بوو‌ من هه‌رده‌م یاریم تێدا ئه‌نجام ده‌دا، که‌ منداڵ بووم که‌ هه‌موو ئاواتم تۆپێکی جوان بوو.

ئێبرا دەڵێت: ئێمە‌ کۆمه‌ڵێک منداڵ هه‌رده‌م یاریمان ده‌کرد، بەڵام زۆر جار ده‌موت له‌ کێڵگە یاری ناکه‌م، چونکه‌‌ جله‌کانمان پیس ده‌بون و له‌شم قوڕاوی دەبو، هه‌ندێ جاریش زۆر ڕقم له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگا ده‌بویه‌وه‌، له‌ته‌مه‌نی منداڵیش زۆر رقم له‌ دۆڕان بوو که‌ ئه‌و کات بردنه‌و دۆڕان هیچ گرنگ نه‌بو، ئێمه‌ کۆمەڵێك منداڵ بوین به‌ هێزێکی زۆر یاریمان ده‌کرد هه‌ندێک جار له‌ کاتی یاری کردن گوێم لێ دەبو ده‌یانوت: ئۆو‌ ئۆو‌ سه‌یری ئێبرا بکه‌ن، ئاماده‌بوانی یاریه‌که‌ هه‌رده‌م سه‌رسام بوون به یاری کردنی من و به‌توانا و خێرایم له‌ یاری کردندا و زۆریش سه‌رسام بوون بە‌و جوڵانه‌وانه‌ی ئه‌نجامم ده‌دان.

هه‌ندێ جاریش دایکمان لێمان توره‌دەبون که‌ دره‌نگ ده‌گه‌ڕاینه‌وه،‌ هه‌رده‌م دایکی من و یاریزانه‌کانی تر ده‌هاتن و ده‌یانوت: وه‌رن خواردن ئاماده‌یه،‌ ئێمه‌ش پێمان ده‌وتن تۆزیکی تر دێینه‌وه‌و پاشان به‌رده‌وام ده‌بوین له‌ یاری کردن تاکو درەنگانێک، هه‌رگیز گوێمان بە‌ باران و به‌فر نه‌دەدا و بەردەوام دەبوین لەیارییکردن، تۆپی پێی ئاواتم بوو و رۆژانه‌ زیاتر له‌ چوار کاتژمێر یاریم دەکرد بێ ئه‌وه‌ی ماندوبم .

ئێمه‌ به‌ منداڵی خواردنی رۆژانه‌مان باش نه‌بو، بەڵام هه‌رده‌م به‌هێزه‌وه‌ یاریم ده‌کردو ماندو نه‌دەبوم و به‌به‌رده‌وامیش یاریم ده‌کرد، ئێمه‌ له‌ یاریگایه‌کی گه‌وره‌ یاریمان ده‌کرد تاکو بتوانین خێراتر ڕابکه‌ین، زۆر خێرا له‌ یاریگا ڕامده‌کرد، هه‌ر له‌ منداڵیه‌وه‌ له‌سەر ئەوە‌ ڕاهاتم که‌ گوێ به‌ فیکه‌ی هانده‌ران و ده‌نگه‌ ده‌نگی ئه‌وان نه‌ده‌م، له‌کاتی خه‌وتن له‌گه‌ڵ تۆپه‌که‌م ده‌خه‌وتم و وام ده‌زانی ژیان بریته‌ له‌م تۆپه‌ و هه‌رده‌م خه‌ونم به‌وەوە‌ ده‌بینی که‌ چۆن له‌ یاریگادا جوڵانه‌وه‌ی جوان ئه‌نجام بده‌م، هه‌رده‌م بیرم له‌و جۆره‌ بابه‌تانه‌ ده‌کرده‌وه‌ که له‌خه‌یاڵم وه‌ک فلیمێکی سینه‌مایی ده‌هاته‌ به‌رچاوم.
The message is clear: The bridge into Rosengard, translated, You can take the man out of Rosengard but you cannot take the Rosengard out of the man

یەکەم یانە کە یارییم بۆ کرد

ئێبرا دەڵێت: یه‌که‌م یانه‌ که‌ یاریم بۆ کرد یانه‌ی (ئێم بی ئای) بوو کە یانه‌یه‌کی وه‌رزشی بوو له‌ شاری مالمۆ، من له‌و کاته‌دا ته‌نها ته‌مه‌نم شەش ساڵان بوو و له‌و یانه‌یه‌ ده‌ستم کرد به‌ یاری کردن.

له‌م یانه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌کی باش یاریم ده‌کرد، بەڵام هه‌ندێجار توشی کێشه‌ دەبوم که‌ منیان له‌سه‌ر کورسی یه‌ده‌گه‌ شکاوه‌کان داده‌نا و زۆر توڕه ‌دەبوم، هه‌ندێجاریش ڕه‌فتارم زۆر باش نه‌بوو له‌گه‌ل یاریزانه‌کان بۆیه‌ به‌رپرسانی یانه‌‌ پێیان دەوتم: زلاتان تۆ بڕۆ ماڵه‌وه...‌ من له‌وکاته‌دا هاوارم ده‌کرد بەسەریاندا.

زلاتان ده‌رباره‌ی یاریکردنی خۆی له‌ ته‌مه‌نی منداڵی دەڵێت: هه‌رگیز جێگیر نه‌بوم، یانه‌ی (ئێم بی ئای) کۆمەڵێك یاریزانی سویدی له‌ڕیزه‌کانی یاری ده‌کرد و کۆمەڵێك له‌ دایک و باوکی ئه‌و منداڵانه‌ له‌یانه‌که‌ ڕازی نه‌بون، له‌و کاته‌شدا من به‌ باوکم راگه‌یاند که‌ نامه‌وێت له‌وێ‌ یاریی بکه‌م و ده‌مه‌وێت بچمه‌ یانه‌یه‌کی تر، بۆیە به‌ڕه‌زامه‌ندی باوکم یانه‌که‌م جێهێشت و چومه‌ ڕیزی یانه‌ی(ئێف بی کی بەلقان) له‌و یانه‌یه‌دا هیچ کێشه‌یه‌کم نه‌بو هه‌رده‌م له‌ یانه‌ی ئێم بی ئای به‌ ئێمه‌یان ده‌وت: ده‌ی لاوه‌کان به‌ خێرایی یاری بکه‌ن، بەڵام ئه‌م جۆره‌ پاڵه‌په‌ستۆیه‌ له‌ یانه‌ی به‌لقان نه‌بو، من زۆر هه‌ستم به‌ دڵخۆشی ده‌کرد و بە خۆمم ده‌وت: لێره‌چه‌ند ئاسوده‌م، وه‌ک ماڵی خۆم وایه و ڕێزیکی زۆری من ده‌گرن و هانم ده‌دەن.‌

ئێبرا ده‌ڵێت: ڕاهێنه‌ره‌که‌مان خه‌ڵکیوڵاتی بۆسنە بوو و ماوه‌یه‌کیش له‌ یوگوسلاڤیا کاری راهێنه‌رایه‌تی کردبو، ئه‌و راهێنه‌ره‌ بۆ‌ ئێمه‌ وه‌ک باوک وابو، هه‌ندێجار ئێمه‌ی ده‌گه‌یانده‌وە بۆ ماڵه‌وه‌ و پاره‌ی پێده‌داین بۆ ئه‌وه‌ی ئایس کریم بکڕین، یاخود کێک بۆ ئه‌وه‌ی برسێتیمان بشکێت، من ماوه‌یه‌ک وه‌ک گۆڵپارێز یاریم کرد و نازانم هۆکاره‌که‌ی چی بوو، له‌وانه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ بوبێت که‌ پێشتر به‌ گۆڵپارێزه‌که‌م وتبوو: تۆ ناتوانی هیچ شتێک بکه‌یت، گه‌ر بێتو له‌ شوێنی تۆ یاری بکه‌م من باشتردەبم.

"تۆپی پێ یاریی گێلەکانە و حەزم لەهۆکی سەر سەهۆڵ بوو"

بیرکردنه‌وه‌م بۆ ژیان گۆڕا، ماوه‌یه‌ک بیرم کرده‌وه‌ که‌ واز له‌ تۆپی پێ بهێنم و دەڵێت: پاش ماوه‌یه‌ک یاری کردن له‌م یانه‌یه‌ من له‌ کاتی یاریه‌کان چه‌ندین گۆلم تۆمار ده‌کرد و زۆر خێرا و جوڵانه‌وه‌ی جوانم ئه‌نجام ده‌دا، وا بیرم ده‌کرده‌وه‌ که‌ تۆپی پێ کارێکی گێلانه‌یه‌ و ئه‌م جیهانه‌ش زۆر خراپه‌، بۆیە به‌ به‌رپرسانی یانه‌که‌م ڕاگەیاند کە واز له‌ یاری تۆپی پێ ده‌هێنم و ده‌ست ده‌که‌م به‌ یاری هۆکی، پێم وتن من له‌ یاری هۆکی ده‌رده‌که‌وم و ده‌بمه‌ ئه‌ستێره‌یه‌کی مه‌زن، چونکه‌ یاری هۆکی خۆشترە.

هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بیرۆکه‌یه‌ به‌رده‌وام بوم که‌ واز له‌ تۆپی پێ بهێنم و ده‌ست بکه‌م به‌ یاری کردن له‌ هۆکی سه‌ر سەهۆڵ، ویستم چه‌ند ده‌سته‌ جلێك بکڕم بۆ ئه‌م یارییه،‌ بەڵام که‌ چومه‌ فرۆشگای جلی وه‌رزشی بینیم نرخی جله‌کان زۆر گرانه‌ و به‌ من ناکڕدرێت، بۆیه‌ وازم له‌و بیرۆکەیە هێنا و بریارم دا بگه‌ڕێمه‌وه‌ سەر‌ تۆپی پێی گێلەکان، گه‌ڕامه‌وه‌ یانه‌که‌م و بوم بە یاریزانی هێڵی هێرشبه‌ر و گۆڵکارێکی زۆر به‌توانای یانه‌که‌م لێدەرچو، زلاتان زیاتر دەڵێت:‌ رۆژیک یارییه‌کی زۆر گرنگمان هه‌بو، بەڵام له‌و رۆژه‌دا من ئاماده‌ نه‌بوم و راهێنه‌ره‌که‌م به‌دوامدا ده‌گه‌ڕا هاواری ده‌کرد "کوا زلاتان ؟؟ کوا زلاتان".

یاریه‌که‌ یه‌ک خولەک مابو ده‌ست پێبکات راهێنه‌ر و هاوڕێکانم زۆر توڕه‌ببون و ده‌یانپرسی: کوا ئه‌و کوڕه؟ چۆن ده‌توانیت وا بکات و له‌ ڕۆژێکی ئاوادا له‌ یاریگا ئاماده‌ نه‌بێت! بەڵام دواتر وه‌ک ماتۆرسکیل ڕامکرد و پێش ده‌ست پێکردنی یاریه‌که‌ به‌ خوله‌کێک توانیم بگه‌مه‌ یاریگا، له‌وکاته‌دا ڕاهێنه‌رم بینی زۆر به‌توڕه‌یی سه‌یری کردم، بەڵام وازیهێنا تا‌کو یاری بکه‌م، یاریه‌کهمان بردەوەو دوای یارییەکەش راهێنه‌ر توڕه‌یی بەریدا‌.

یارییە مێژووییەکە و هەشت گۆڵ

ئێبرا باس له‌ یارییه‌کی مێژووی ده‌کات که‌ هه‌رگیز له‌ بیری ناچێت و دەڵێت: رۆژیکیان هه‌ر له‌به‌ر بێئه‌‌قڵی خۆم راهێنه‌ر منی سزا دا و به‌ درێژایی یه‌ک گێمی ته‌واو منی له‌سه‌ر کورسی یه‌ده‌گ دانا و گێمی یه‌که‌می یاریه‌که‌مان دۆڕاند به‌ چوار گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر، ئه‌و تیپه‌ی ئێمه‌ یاریمان به‌رامبه‌ر کرد یاریزانی زۆر به‌توانای تێدا بوو و به‌ ته‌مه‌ن زۆر له‌ ئێمه‌ گه‌وره‌تر بون، من له‌ نێوان گێمه‌کان زۆر توڕه‌بوم و وه‌ک شێتم لێهاتبو و له‌و کاته‌دا له‌ ڕاهێنه‌ر نزیک بومه‌وه‌ و پێم وت: ئایا تۆ شێتی ؟

راهێنه‌ر: له‌سه‌ر خۆ به‌ ... له‌سه‌ر خۆبه،‌ پاش ماوه‌یه‌کی تر یاری ده‌که‌یت...

دوای بەشداریکردنم ئێمه‌ یارییه‌که‌مان برده‌وه‌ به‌ ئه‌نجامی (٨ – ٥) و من توانیم هەر هەشت گۆڵەکە تۆمار بکه‌م، بەڵێ یارییه‌کی خۆش بو، ئاستێکی خەیاڵێم پێشکه‌ش کرد و زۆر به‌جوانی ده‌جوڵامه‌وه‌ له‌ نێو یاریگادا، له‌و کاته‌دا من بوم بە‌مامۆستایه‌کی بچوکی جوڵانه‌وه‌ جوانه‌کان له‌ ماوه‌ی که‌مدا، بەڵام له‌به‌رامبه‌ردا له‌و خه‌ڵکه‌ بێزاربوم که‌ پێیان دەوتم: تۆ له‌ "دوناڵد داک" ده‌چیت ... تاموچێژی ئه‌م یارییه‌ تا هه‌تایه‌ له‌ بیرم ناچێت (دۆناڵد داک، ئەو قازە سپییە چەنەبازەیە کە لە ئەفلام کارتۆنی منداڵاندا هەیەو خاوەنی کەسایەتییەکی خراپە).

من له‌ ته‌مه‌نێکی بچوکدا بوم کەچی چه‌ندین یانه‌ی گه‌وره‌ داوایان ده‌کرد‌ یارییان بۆبکه‌م، بەڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من بچوک بوم ڕه‌تم کرده‌وه‌ ‌له‌ هیچ یانه‌یه‌کی تر یاری بکه‌م، هه‌ر که‌سێک منی ده‌بینی له‌و یانه‌یه‌ ده‌یوت: ئۆو ئه‌و کوڕه‌ بچوکه‌ زۆر به‌هره‌داره‌و له‌ داهاتودا زۆر باش ده‌بێت.

من له‌ یاریه‌کاندا زۆر ئاستم باش بوو ته‌نانه‌ت توانیم له‌ یه‌ک یاریدا هەشت گۆڵ تۆمار بکه‌م بە "کوڕی هەشت گۆڵەکە" بانگیان ده‌کردم.‌
Hitting the beach: Ibrahimovic lies on the beach in his younger years

هاوڕێ سەرشێتەکەم لەپیاوکوژ دەچو، بەڵام ...

ئێبرا ده‌رباره‌ی یه‌که‌م هاورێی له‌ ژیانی تۆپی پێی ده‌ڵێت: من له‌گه‌ڵ کوڕێک زۆر هاورێ بوم ناوی(تونی فلایگەر)بوو، ئه‌ویش که‌سێکی سویدی بوو وه‌ هه‌روه‌ها هاتوچۆ له‌نێوان دایک و باوکی ئه‌و و خێزانی من هەبو، ئه‌و کوڕه‌ له‌ به‌ڵقان کوڕێکی به‌هێزبوو و تۆزیك له‌ من ده‌چو، ئه‌و له‌ رۆزینگارد نه‌ده‌ژیا، به‌ڵکو له‌ "موڵ ستریت" ده‌ژیا، من و ئەو هاوڕێیەم لەیەک ساڵدا لەدایک ببوین، بەڵام ئه‌و له‌ من گه‌وره‌تر و به‌هێزتر بوو له‌ شێوازی یارییکردنی من وام ده‌بینی که‌ ئه‌و زۆر به‌هره‌داره‌، زۆر جار له‌ کاتی یاریکردندا خه‌ڵك بەسەرسوڕمانەوە ده‌یانوت سه‌یری ئه‌و یاریزانه‌ بکه‌ن! ئه‌وه‌ تۆزێك منی نیگه‌ران ده‌کرد و پرسیارم لەخۆم دەکرد: له‌به‌رچی خه‌ڵکه‌که‌ سه‌یری یاری کردنی من ناکه‌ن؟ ئیرەیم پێده‌برد، دواتر ڕاهاتم و ده‌موت با ئه‌وان باسی ئه‌م یاریزانه‌ بکه‌ن کەیفی خۆیانە، ئه‌م بابه‌ته‌م لا ئاسایی بوو ...
Book

ئێبرا زیاتر ده‌ڵێت: من و تۆنی ئاستمان باش بوو، بەڵام له‌راستیدا تۆنی ته‌نها یاریزانێک نه‌بوو وه‌ک پیاوکوژ وابوو له‌ گۆل تۆمارکردندا، تۆزیك شێتۆکە و سەرشێت بوو هه‌رده‌م هاواری دەکرد بەسەر یاریزانان و راهێنه‌ر و ناوبژیوانان، هه‌رگیز جێگیر نه‌بو له‌ کاتی یاریکردندا، یانه‌یه‌کی جێده‌هێشت و ڕویده‌کرده‌ یانه‌یه‌کی تر.

من له‌ به‌لقان یاریم ده‌کرد، پاشان ڕومکرده‌ یانه‌ی (ئێم بی ئای) و دواتر گه‌ڕامه‌وه‌ یانه‌ی بەلقان له‌و یانه‌یه‌دا که‌س ڕێگه‌ی راستی پێ نیشان نه‌ده‌دام، زۆر جار له‌کاتی یاریکردندا به‌دوای باوکم ده‌گه‌ڕام، بەڵام ته‌نها به‌شێک له‌ هاوڕێکانی و هه‌ندێک له‌ سویدیه‌کان ده‌هاتنه‌ سه‌یری یاریکردنی ئێمه‌، منیش له‌و کاته‌دا زۆر بێزار دەبوم، له‌کاتی منداڵیم دا هه‌رده‌م هه‌وڵم ده‌دا پشت به‌ خۆم ببه‌ستم و له‌کاتی یاریه‌کاندا من زۆر به‌ ئازایانه‌ یاریم ده‌کرد.

"هەستی بە سۆزی خێزانەکەی نەکردووەو بەرەو یانەی مالمۆ"

ئێبرا دەڵێت: هەمیشە ده‌مناڵاند له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ستم ده‌کرد له‌م ته‌مه‌نه‌ بچوکه‌ ته‌نیام و پاڵپشتم نیه،‌ وه‌ک هاوڕێکانمکه‌س نه‌بو گرنگیم پێبدات، بەڵام من به‌رده‌وام بوم لەپێشکەشکردنی ئاستێکی نایاب، باوکم وه‌ک هه‌میشه‌ له‌ گشت شتیک بێ هیوا بوو، ڕاسته‌ باوکم کەسێکی زۆر باش بوو بۆ من، بەڵام نه‌یده‌زانی ئه‌رکی باوکایه‌تی چیه‌و‌ منی زۆر خۆش ده‌ویست، هه‌ندێجار باوکم زۆر په‌یوه‌ست بوو به‌منەوەو وا ڕه‌فتاری ده‌کرد که‌ وه‌ک پارێزه‌رێک بۆم، بەڵام ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی زۆری نه‌ده‌خایه‌ند و دواتر له‌ هه‌مو کارێکی بێهیوا دەبو.

من هه‌رگیز هه‌ستم به‌ چێژی هاندانی خێزانه‌که‌م نه‌کردووە،‌ باوکم هه‌رگیز رۆژیک باسی مێژووی سویدی بۆ من نه‌ده‌کرد، ته‌نها له‌سه‌ر گوێگرتن له‌ مۆسیقا و خواردنی مه‌ی و جه‌نگی به‌‌لقان ڕاهاتبو، هه‌ندێجار کاتی بۆ من ته‌رخان ده‌کرد و باسی جیهانی تۆپی پێی ده‌کرد لەگەڵمدا، من له‌و کاته‌دا زۆر دڵخۆش دەبوم ته‌نانه‌ت رۆژیك ئەم گفتوگۆیە لەنێوانماندا دروست بوو:

باوکم: زلاتان ئێستا کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ که‌ له‌ یانه‌یه‌کی گه‌وره‌ یاری بکه‌یت

ئێبرا: کام‌ یانه‌ی گه‌وره‌؟ یانه‌ی گه‌وره‌ چیه‌؟

باوکم: تیپیکی نوێ زلاتان، تیپێکی گه‌وره‌ وه‌کو "مالمۆ ئێف ئێف" ...

له‌و باوه‌ڕه‌دا نه‌بوم که‌ پێویستم به‌وه‌ هه‌بێت که‌ له‌ یانه‌ی مالمۆ یاری بکه‌م هیچ بیرۆکه‌یه‌کم نه‌بو له‌م باره‌یه‌وه‌، بەڵام من ئه‌و یانه‌یه‌م ده‌ناسی، چونکه‌ جارێک یاریمان به‌رامبه‌ر کردبو که‌ له‌ یانه‌ی به‌له‌قان یاریزان بوم.

من له‌ خۆمم پرسی: له‌به‌رچی باوکم ئه‌و قسانه‌ی کرد؟ هیچ بیرۆکه‌یه‌کم نه‌بوو که‌ له‌و یانه‌یه‌ یاری بکه‌م و مالمۆ بۆ من ژیانێکی نوێ بوو، هه‌رچه‌نده‌ مالمۆ شارێکی نزیکه‌ له‌ئێمه،‌ بەڵام سه‌باره‌ت به‌ من جیهانێکی ترەو له‌ شێوازی ژیانیان تێنه‌ده‌گه‌شتم، بۆیه‌ من به‌قسه‌ی باوکم کردو ڕومکرده‌ ئەو یانەیە که‌ ئه‌و کات باشترین یانه‌ بوو له‌ سوید و ڕاهێنه‌ره‌کانی پسپۆر بون و یانه‌یه‌کی جیهانی بو.

له‌ یانه‌ی "مالمۆ ئێف ئێف" هه‌موو شتێک نوێ بوو، له‌وێ ده‌بوایه‌ زۆر به‌ په‌یوه‌ستانه‌ مامه‌ڵه‌ بکه‌یت و وه‌ک یاریزانێکی پێگەیشتو مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ ده‌کرا.
Starting out: Ibrahimovic in his early years in Sweden

رۆژی یه‌که‌م که‌ ڕاهێنانه‌کانم ته‌واو کرد گه‌رامه‌وه‌ ماڵه‌وه،‌ بەڵام له‌ ڕۆژی دووه‌مدا که‌ ده‌مویست بگه‌ڕێمه‌وه‌‌ ڕاهێنه‌ره‌که‌مان که‌ ناوی نیلس بوو بانگیکردم و ئەم دیمانەیە لەنێوانماندا ڕویدا:

نیلس: به‌خێر بێت بۆ تیپه‌که‌مان

ئێبرا: سوپاس

دوای ئه‌مه‌ چی ڕووده‌دات، ئێبرا چۆن ده‌ژی له‌ یانه نوێیه‌که‌ی و چۆن ره‌فتار ده‌کات؟ چاوه‌ڕوان بن له‌ به‌شی هه‌شته‌م زیاتر لەسەری دەنوسین...


ئه‌م بابه‌ته 6464 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:07:17:20/12/2015



Copyright 2015. xelk.org. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com