سوارێز: خۆشترین ساتەکانی ژیانم ئەوەبوو گۆڵم لەڕیاڵ مەدرید کرد

سوارێز: خۆشترین ساتەکانی ژیانم ئەوەبوو گۆڵم لەڕیاڵ مەدرید کرد

خەڵک - ڕۆژنامەی سپۆرت 

لویس سوارێز، جەنگاوەرە سیلیستییەکەی ئۆرگوای چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی کەتەلۆنی ئەنجام دەدات، تیایدا باس لەیەکەم وەرز و ساتەکانی دەکات بەدرێسی یانەی بەرشلۆنە و دووپاتیشی دەکاتەوە، ئەو گۆڵەی لەڕیاڵ مەدریدی کردووەو جوانترین و خۆشترین ساتەکانی تەمەنی بووە.

لەو باوەڕەدا بویت لەیەکەم وەرزەوە بەدرێسی یانەی بەرشلۆنەوە سەرکەوتن بەدەست بهێنیت؟

ئەوەی ڕاستی بێت هەرگیز لەو بڕوایەدا نەبوم لەیەکەم وەرزمەوە بەدرێسی یانەی بەرشلۆنەوە سێ نازناوە گەورەکە بەدەست بهێنم، ئاستەنگی زۆرمان لەبەردەمدا بوو پێویستی بە تێپەڕین دەکرد و بڕیمان، بەشێوەیەکی گشتی وەرزێکی نایاب بوو، کە بیری لێدەکەمەوە خۆشم بڕوا بەخۆم ناکەم.

کەواتە دانی پێدا دەنێیت کە بەدەستهێنانی سێ نازناوەکە زۆر قورس بووە؟

بێگومان قورس بووە، مەسەلەکە زۆر زەحمەتە و بەوشێوەیە نییە کە هەندێک لەماڵی خۆی دانیشتووە چاوەڕێی دەکات، کارمان نزیکی مەحاڵ بوو، بەڵام بەخۆشحاڵییەوە توانیمان تێپەڕی بکەین و نازناوەکانیش بچنینەوە.

ئەم وەرزەش تەحەدا دەکەن؟

هێشتا پێویستە زیاتر پێشکەش بکەین، ڕاستە ئێمە خاوەنی سێ نازناوەکەین، بەڵام وەک وتم ئاستەنگی زۆرمان لەبەردەمدایە پێویستە تێپەڕی بکەین، بەپێی ئەو ڕێژە یاریزانە بەهێزەی لەپێکهاتەکەماندایە ئاساییە بیر لەهەموو نازبناوەکان بکەینەوە.

پاش ساڵێک تێپەڕینی کات بەسەر یەکەم یارییتدا بەدرێسی بەرشلۆنەوە، کام ساتەت لەهەمووی خۆشتر بووە؟

پێموابێت ئەو گۆڵەی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید تۆمارکرد پێویستە خۆشترین ساتەکانی ژیانم بێت، هەروەها ئەو ساتەش کە نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانمان بەدەستهێنا.


ئه‌م بابه‌ته 959 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:05:08:25/10/2015



Copyright 2015. xelk.org. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com