گۆڕان بە مەرج دانوستانەكان دەست پێدەكاتەوە
       
گۆڕان بە مەرج دانوستانەكان دەست پێدەكاتەوە

خەڵك ــ بەهمەن محەمەد

لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ (تۆڕی میدیایی خەڵك) شەماڵ عەبدلوەفا ؛بەرپرسی ژووری پەیجوری بزوتنەوەی گۆڕان؛ ناكۆكی نێوان حزبەكەی و پارتی باس دەكات، هەروەها باسی باشترین بژاردەش دەكات بۆ ئاسایی كردنەوەی دۆخی ئێستای هەرێم.

خەڵك، ئێوە چیتان لە پارتی دەوێت بۆ ڕێكناكەون؟
شەماڵ عەبدلوەفا: ئێمە دەمانەوێت داواكارییەكانی هاوڵاتیان بێتە دی لە مافی هاوڵاتی بوون، ئازادی تاك و پاشانیش ئازادی كۆمەڵگا و هەروەها پێداویستییە سەرەتاییەكانی هاوڵاتیان.

خەڵك: بۆ پێتوایە ئەو شتانە بۆ هاوڵاتیان فەرام نەكراوە؟
شەماڵ عەبدلوەفا: نەخێر، ئازای تاك نییە، كۆمەڵگە لە قەیرانی نان و ئازادی دایە، هەموو جومگەكانی ئەم وڵاتە لە قەیراندایە، تەنانەت هاوڵاتیان پارەی خەرجی ڕۆژانەیان پێ نییە، سەرجەم ئەمانەش بۆتە هۆی دروستكردنی قەیران لە هەرێمی كوردستان.

خەڵك: لەبارەی پرسی سەرۆكایەتی هەرێمەوە گۆڕان نەرمی دەتنوێنێت واتە دەتانەوێت هیچ ڕێككەوتنێكی نهێنی یان ئاشكرا بكەن؟
شەماڵ عەبدلوەفا: نەخێر، ئێمە ستراتیژێكی جێگیرمان هەیە بۆ ئەو بابەتە، واتە دەمانەوێت سیستمی سیاسی هەرێم پەرلەمانی بێت، پاشانیش چاكسازی لە سیستمی سیاسی و دەستوردا بكرێت، ئەمەیە داواكارییەكانی ئێمە.

خەڵك: پارتی سەرجەم وەزیرەكانی گۆڕانی ناردە ماڵەوە پاشانیش شوێنەكانی پڕكردەوە، وێستگەی داهاتووی هەواڵە دبلۆماسیەكانتان چییە؟
شەماڵ عەبدلوەفا: ئەوەی پارتی كردی لەڕێگای كوردەتاوە كردویەتی، بۆیە پێویستە ڕێگری لە ئەنجامدانی كودەتا بكرێت پاشانیش هێزەكان بگەڕێنەوە سەرمێزی گفتوگۆ.

خەڵك، لە ئێستادا چی بكرێت بۆ ئەوەی هەرێم لەم دۆخە ڕزگار بكرێت؟
شەماڵ عەبدلوەفا: بۆ ئاسایی كردنەوەی دۆخی سیاسی هەرێم پێویستە پێش هەموو شتێك پەرلەمان بگەڕێتەوە دۆخی جارانی، چونكە ئێستا پەرلەمان ئیفلیج كراوە، پاشانیش ئەنجومەنی وەزیران، وەزیرەكانی گۆڕان بگەڕێنەوە ئەوكات دەتوانرێت قسە لەسەر پرسەكانی دیكە بكرێت، واتە لە حاڵەتی ئیفلیجكردنی پەرلەماندا ناتوانین هیچ شتێك بكەین.

خەڵك: پارتی دەڵێت، من زۆرینەی پەرلەمانیم هەیە دەتوانم پۆستەكانی گۆڕان لە ئەنجومەنی وەزیران پڕبكەمەوە؟
شەماڵ عەبدلوەفا: نەخێر، پارتی یەك لەسەر چواری دەنگەكانی كوردستانی هێناوە، بۆیە ناكرێت ئەو كارە بكات و ئەوەی كردویەتی لە ڕێگای كودەتاوە كردویەتی، پاشانیش هەر كارێك بكرێت واتە ئەگەر حكومكەت هەڵبوەشێتەوە دەبێت لە ڕێگەی پەرلەمانەوە بێت یان سوێندخواردنی وەزیرە تازەكان دەبێت هەر لەڕێگای پەرلەمانەوە بێت، ئەگەر پەرلەمان نەگەڕێتەوە دۆخی جارانی هیچ كام لەم كارانە ناكرێت.

PM:08:39:27/10/2015

ئه‌م بابه‌ته 3182 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2014. xelk.org. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com