پەیەدە باس لە پێدانی چەك دەكات لە لایەن یەكێتییەوە
       
پەیەدە باس لە پێدانی چەك دەكات لە لایەن یەكێتییەوە

خەڵك – زێدان سوبحی

لەسەر دواین پێش هاتەكانی هێزە كوردیەكانی رۆژ ئاوای كوردستان (شڤان خابوری) وتەبێژی فەرمی (پەیەدە ) لە رێگەی  (تۆڕی میدیایی خەڵك ) ەوە وڵامی چەند پرسیاریێك دەدات و باس لە ناردنی چەكیش دەكات لەلایەن (یەكێتی نیشتیمانی)  كوردستان ەوە  .

خەڵك ، لە ئێستادا لە رۆژ ئاوای كوردستان چی دەگۆزەرێت , و دواین پێش هاتەكانی هێزە كوردیەكان لە شەڕی دژی داعش دا چین .؟

شڤان خابوری :   دەربارەی نوێترین هەواڵە  مەیدانیانەی هێزەكانی رۆژ ئاوا . یەكینەكانی پاراستنی گەل(  یەپەگە ) و یەكینەكا پاراستنی ژن (یەپەژە)  بەردەوامن لەسەر پاك كردنەوەی ئەو ناوچانەی داعش لەوێ‌ بونیان هەیە ,  توانیانە تا ئێستا بەرەو پێش چونێكی باش بەخۆیەوە ببینن ,   لە زۆربەی بەرەكانی جەنگ لەسەر ئاستی جۆگرافیای رۆژئاوای كوردستان .

خەڵك ، لە (گرێ سپی ) كە لە نێوان پێكهاتەكانی رۆژ ئاوا دا زیاترین قسەی لەسەر دەكرێت . لەوێ ئێستا چی دەگۆزەرێت .؟
 
شڤان خابوری : لە شاروچكەی گری سپی دەست كراوە بە دوبارە بنیات نانەوەی ئەنجومەنی بەرێوەبەرایەتی شارەكە,  بۆ ئەوەی زۆرترین پێك هاتەكانی ناوچەكە لەخۆی بگرێت لە كورد و عەرەب و كەمینەكانی تر .

خەڵك ،تا ئێستا سورن لەسەر بەژداری نەكردنی  سیاسی و لەشكەری پێشمەرگەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانی سوریا _   لە رۆژئاوا.؟

شڤان خابوری : سەبارەت بە پێشمەرگەكانی رۆژ ئاوا و هەر هێزیكی تر بۆ بەژداری كردن لە بنیات نانەوەی ئەم پارچەی كوردستان,  ئێمە بەخێرهاتنیان دەكەین و جێگایی رێزن , بەڵام ئەگەر نەهێنە پاڵ هێزەكانی پەكینەكانی پاراستنی گەل( یەپەگە) ,  یان سوپای ڕۆژئاوا , ئەوا پێشتر سەركردایەتی یەكینەكانمان رایگەیاندوە , بەژداری كردنی هێزێكی تر  جێگایی قبۆل كردن نیە .

خەڵك ،  هۆكارەكان چین .؟ كە رێگە نادەن پێشمەرگەكانی روژئاوا وەك هێزیكی سەربەخۆ بەژدار بێت .؟

شڤان خابوری : لە پێناو  دروست نەبونی ئیزدیواجیەتی هێز لەسەر خاكەكەمان,   چونكە دەبێتە هۆكاری درۆست بونی شەری براكۆژی , بویە سورین لەسەر ئەم بریارەمان .

خەڵك ، یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رایگەیاندبوو ,  كە لەلایەن هێزی دژە تیرۆری سەر بە ئەم پارتە , چەك وپێداویستیە سەربازیەكان ,  پێش ماوەیەكی  بۆ ئێوەتان ناردوە .؟ راستی ئەم ئەم بابەتە چیە .؟

شڤان خابوری : ئێمە و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان پەیوەندیەكی زۆر باشمان پێكەوە هەیە , شتێكی سەرسورهێنەر_یش نیە برا هاوكاری برا بكات لەكاتی پێویست بوون دا,  چ لەروی سەربازی  یان لوجستی یان بە هەر شێوەیەكی تر .

PM:06:26:23/10/2015

ئه‌م بابه‌ته 1721 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2014. xelk.org. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com