خەونەكانی هەڵەبجە ڕەنگ دەكرێن
       
خەونەكانی هەڵەبجە ڕەنگ دەكرێن

خەڵك
ڕەنگكردنی خەونەكان بۆ یادی هەڵەبجە، ناونیشانی پرۆژە و پێشانگایەكی هونەری مامۆستایانی كۆلێجی هونەرە جوانەكانی زانكۆی سلێمانیە، كە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ژیان بۆ مافەكانی مرۆڤ، لە یادی كیمیا بارانی هەڵەبجەدا بەڕێوە دەچێت.
پێشانگاكە ڕۆژی ١٦/٣/٢٠١٦ لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە، كات/١٠ ی بەیانی تا ٤ ئێوارە، هاوكات  ڕۆژی ١٧/٣/٢٠١٦ لە گەلەری زاموا لە سلێمانی،كات/٤ ی پاش نیوەڕۆ پێشوازی لە میوانان دەكات و
بۆ ماوەی دووهەفتەش پیشانگاكە بەردەوام دەبێت لە ١٠ بەیانی بۆ ٥ ئێوارە.

AM:11:07:14/03/2016

ئه‌م بابه‌ته 1337 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2014. xelk.org. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com