دوای دووساڵ کارکردن دیوانی سالم چاپ دەکرێت
       
دوای دووساڵ کارکردن دیوانی سالم چاپ دەکرێت
خەڵک

هەریەکە لە محەمەدی مەلا کەریم و سدیق ساڵح، دوای دوو ساڵ کارکردنی چڕوپڕ لەسەر دیوانی سالم، بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا چاپ ببێت کە بەباشترین و دەوڵەمەندترین دیوانی ئەو شاعیرە ئەژماری دەکەن.

سدیق ساڵح، لێکۆڵەر و ئەندامی ئەنجومەنی بنکەی ژین، ئاشکرای کرد، به‌داخه‌وه‌ وه‌ختێك هاتینه‌ سه‌ر چاپكردنی ئه‌م دیوانه‌ گران به‌هایه‌ بۆ دوو ساڵ ده‌چێت، به‌هۆی ئه‌م قه‌یرانه‌ داراییه‌ی ‌ هه‌رێمی كوردستانی گرتۆ‌ته‌وه‌و نه‌بوونی‌ بودجه‌، كێشه‌ی دارایی  له‌ بنكه‌ی ژین دروست بووه‌‌، وەک گوتی، چەند مانگێك دواكه‌وتنی له‌ چاپدانی ئه‌م كتیبه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌وه‌وه‌ هه‌بوو پاره‌كه‌یان بۆ دابین نه‌ده‌كرا.

ئەو گوتی: "یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی ئه‌وه‌ی كه‌ سالم كه‌مترین شیعری بڵاوبۆته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌  شیعری  شاعیرانی كۆن ‌ به‌ زمانێك نوسراون كه‌ خوێنده‌واری ئێستا به‌ ئاسانی ناتوانێت بیانخوێنێته‌وه‌و لێیان تێ بگات، چونكه‌ پڕن له‌ وشه‌و‌ زاراوه‌ی كۆنی عه‌ره‌بی یاخود فارسی و توركی.  زمانه‌كه‌یان زمانێكی قورسه‌، كه‌سێك ‌ شاره‌زاییه‌كی له‌ ئه‌ده‌بیاتی كۆن و به‌تایبه‌تی ئه‌ده‌بیاتی فارسی نه‌بێت، زمانی عه‌ره‌بیه‌كی باش یاخود فارسیه‌كی باش نه‌زانێت و سه‌روساختێكی له‌گه‌ڵ هه‌وای شیعری كۆنی كوردی یان هه‌وای ئه‌و ناوچه‌یه‌ نه‌بێت، ره‌نگه‌ زۆر به‌ زه‌حمه‌ت  بتوانێت له‌م شیعرانه‌ تێ بگات."

سەبارەت بەو دیوانەش دەڵێت: "ئه‌م دیوانه‌ی كه‌ چاپ ده‌بێت من پێم وایه‌ خۆشبه‌ختانه‌ كامڵترین و ته‌واوترین دیوانی شیعرییه‌ له‌ شاعیره‌ كۆنه‌كانمان، به‌ حوكمی ئه‌وه‌ی ده‌ستنووسێكی ئه‌م شاعیره‌مان له‌به‌رده‌ستابوو كه‌ زۆرترین شیعری  شاعیره‌كه‌ی تێدایه‌. ده‌توانم بڵیم به‌خته‌وه‌ره‌ سالم كه‌ زۆربه‌ی شیعره‌كانی له‌م دیوانه‌دا هه‌یه‌، ڕه‌نگه‌ تاكوته‌را لێره‌و له‌وێ شیعری مابێت، به‌ڵام ئه‌م شیعرانه‌ی بۆ سالم كۆكراوه‌ته‌وه‌، دوو ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و شیعرانه‌یه‌‌ بۆ دیوانی نالی كۆكراونه‌ته‌وه‌. ده‌توانم بڵێم كه‌لێنێكی زۆر گه‌وره‌ له‌ كتێبخانه‌ی كوردی پڕ ده‌كاته‌وه‌."

PM:03:55:04/03/2016

ئه‌م بابه‌ته 2654 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2014. xelk.org. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com