نووسەران لە گۆڕەپانی تۆپی پێدا
       
نووسەران لە گۆڕەپانی تۆپی پێدا

خەڵک

*لە سەروبەندی پاڵەوانیەتیی جامی جیهانی-1990ـدا لە ئیتاڵیا، نووسەری ناسراوی ئیتاڵیایی ئومبیرتۆ ئێکۆ، کە هەفتەکانی ڕابردوو کۆچی دوایی کرد، زنجیرەیەک وتاری ئەدەبی سەبارەت بەو پاڵەوانیەتە نووسی کە دواتر وەک بەناوبانگترین "کاری ئەدەبی لەسەر تۆپی پێ" دەنگیان دایەوە.

*نووسەری ئۆرۆگوایی ئێدواردۆ گالیانۆ-یش یەکێکە لەو نووسەرە بەناوبانگانەی کە ناویان ئاوێتەی تۆپی پێ بووە. گالیانۆ ڕۆمانێکی هەیە بە ناونیشانی "تۆپی پێ لەبەر هەتاو و لە سێبەردا" و بۆ دەیان زمانی بیانی وەرگێڕدراوە.

*لە ئەدەبیاتی ئەڵمانیشدا پەنجەی ئاماژە درێژ دەکرێت بۆ ڕۆمانی "ترسی گۆڵپارێزەکە لە کاتی لێدانی پەنارتیدا" لە نووسینی نووسەری نەمسایی پیتەر هاندکە.

*نووسەری فەرەنسایی ئەلبێر کامۆ-یش لەبەرئەوەی خۆی پێشتر گۆڵپارێز بووە، تۆپی پێی وەک کەرەستە لە نووسیندا بەکارهێناوە.

*نووسەری ڕووسیایی-ئەمریکایی ڤلادیمیر نابوکۆڤ-یش بەهەمان شێوەی کامۆ گۆڵپارێز بووە و تۆپی پێ وەک کەرەستەیەکی سەرەکی چووەتە نووسین و کارە ئەدەبییەکانییەوە.

*نووسەری تورکی هەڵگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیات ئۆرهان پاموک بەشێکی بەرچاو لە کتێبی "ئیستانبوڵ – شار و بیرەوەرییەکان"ـی بۆ باسی تۆپی پێ لە ئیستانبوڵ و تورکیا تەرخان کردووە و ئاماژە دەکات بۆ بیرەوەرییەکانی خۆی کاتێک بە منداڵی لەگەڵ باوکیدا بۆ یاریگەکانی ئیستانبوڵ چوون.

*لە ناو عەرەبیشدا نووسەری میسریی هەڵگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیات نەجیب مەحفوز زۆر حەزی لە تۆپی پێ بووە، لە گەنجایەتیدا یاری کردووە و وتارێکی درێژیشی سەبارەت بە تۆپی پێ نووسیوە.


PM:05:48:03/03/2016

ئه‌م بابه‌ته 1975 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2014. xelk.org. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com