سوریا و هاوپەیمانێتی سەربازی ئیسلامی
       
سوریا و هاوپەیمانێتی سەربازی ئیسلامی
سیۆدۆر كاراسیك

وەرگێڕانی/ ئەحمەد عەبدوڵا

دوای پێنج ساڵ لە خۆپیشاندانەكانی سوریا، خەریكە جۆرێك لە دەستتێوەردانی سوننە دەبینرێت، بەدەر لەو شێوەیەی پێشتر لە قازانجی ئۆپۆزسیۆنی سوریا كرا. لە كانوونی یەكەمی ساڵی 2015 دا هاوپەیمانی سەربازی ئیسلامی (IMA) لەلایەن جێنشینی پادشانی سعودییە، محەمەدی كوڕی سەلمانەوە راگەیەندرا.

راگەیاندی ئەو هاوپەیمانێتیە سەربازییە بۆ هاوكاری وڵاتانی سوننە مەزهەبە بەرامبەر گروپە چەكدارە توندڕەوەكان و وەستا بەرامبەر ئێران، كە زۆربەی دانیشتوانەكەی شیعەیە.

پێكهێنانی ئەو هاوپەیمانێتیە عەرەبە لە سوریا بۆ دژایەتیكردنی داعش و هێناپێشەوەی كەمینەی سوننە، تا وەك قەوارەیەك مافەكانیان نەخورێت و جۆرێك لە گەرەنتی دروستبكرێت بۆ دەستبەركردنی مافەكانی سوننە.

وڵاتانی هاوپەیمانانی سەربازی ئیسلامی، لە سعودییە مەشق و راهێنانی سەربازی هاوبەش دەكەن لە ژێر چەتر (باهۆزی باكور) دا و بڕیارە لەچەند وڵاتێكی دیكەی تریش بكرێت. دوای دوو ساڵ لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی (شمشێری عەبدوڵا) كە لەلایەن هێزە سەربازییەكانی سعودییەوە بەرێوەچوو، ئەوەیش پەیامێك بوو كە سعودییە دەتوانێت لە رووی سەربازییەوە پارێزگاری لە خۆی و وڵاتانی دیكەیش بكات.

وڵاتانی هاوپەیمانی باهۆزەكە لەو بڕوایەدان دەتوانن لە هەر كوێ‌ بیانەوێت دەتوانن كاردانەوەی سەربازی پیشانبدەن، یەكەم كاردانەوەیشیان لە یەمەن بوو، كاتێك هێرشیان كردەسەر حوسییەكان، كە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێن لە هەردوو هەڵمەتی پێداگیر و گەڕانەوەی هیودا و سعودییە هاوپەیمانەكانی نایانەوێت حزبوڵایەكی دیكە لە ناوچەكانی نیمچەدورگەی عەرەبیدا دروست بێت.

پێشبینی ئەوە دەكرێت، هاوپەیمانانی سەربازی ئیسلامی پێدەچێت بۆ شەڕی داعش بچنە رەقەوە و وەك دەستەی هاوپەیمانان رووبەڕووی داعش بنەوە، وەك هاوپەیمانانی دژ بە داعش، كە لەلایەن ئەمەریكاوە سەرپەرشتی دەكرێت، یان وەك هاوپەیمانی روسیا و سوریا. بە مانایەكی تر جۆرێكی تر لە هاوپەیمانی دەچێتە شەڕی سوریاوە هاوشێوەی هاوپەیمانەكانی پێشوو.

هاوپەیمانێتیەكە بەنیازی پاڵپشتی ئاسمانی و هەواڵگری ئەمەریكایە، بەبێ‌ جێبەجێكردنی ئەركەكانی دیكە لەلایەن خۆیانەوە، ئەمەریكایش هەمانی شتی دەوێت، بەشێوەیەك وڵاتانی ئیسلامی خۆیان شەڕی ستراتیژ و ئامانجەكانی خۆیان بكەن، بۆیە داعش لە هەوڵی پەلاماردانی ئەندامانی هاوپەیمانێتیەكەدا، بەڵام لە هەموو بارەكاندا بوونی ئەم جۆرە هەماهەنگییە بۆ ئایندەی سوریا زۆر گرنگە.

سەرچاوە/ ماڵپەڕی ئەلعەرەبیە



ئه‌م بابه‌ته 316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
PM:01:37:22/03/2016
Copyright 2014. xelk.org. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com